هەواڵ- ئابوری

بەهای دۆلار بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی

09/01/2021

4711 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

ئەمڕۆ شەممە ٩-١-٢٠٢١، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی . 

بەپێی زانیاریەکان کە لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیەوە وەرگیراوە، پاش ئەوەی ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار بەردەوامە لە دابەزین، ئێستا نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤١ هەزار دینارە.

دابەزینی بەهای دۆلار لە کاتێکدایە ، کە بە پێی زانیاریەکانی دیجیتاڵ میدیای کۆباس، بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق دیراسەی پێشنیارێک دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەنێوان ۱۳٠_ ۱۳۳ هەزار دینار بەرامبەر ۱٠٠ دۆلار.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations