هەواڵ- ئابوری

نرخی نەوت و زێڕ دابەزی

29/03/2021

1479 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

لە بازاڕەکانی جیهان بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەراورد بە دوێنێ، یەک دۆلار و ٢٩ سەنت دابەزیوە و لە بازارەکانی هەرێمێش بەراورد بە دوێنێ، نرخی زێڕ دوو هەزار دینار دابەزیوە.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٦٣ دۆلار و ٢٨ سەنتە و نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوی ئەمریکی لە بازاڕەکانى جیهاندا بە ٥٩ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت. بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار و ٣٨ سەنت دابەزیوە.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٧٢٦ ‏دۆلارە، نرخی یەک گرامیش ٥٥ دۆلار و ٥١ سەنتە.

 

لە بازاڕەکانی هەرێم نرخی زێڕ بەم شێوەیەیە: 
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٠٠ ھەزار دینارە‎.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٥٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٠٠ هەزار دینارە.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations