هەواڵ- کۆمەڵایەتی

خانمە مۆدێلێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

01/02/2021

4308 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

میدیاکانى لوبنان بڵاویان کردەوە، زینە کەنچۆى، خانمە نمایشکارى جلوبەرگ و کاندیدى پێشوى شاجوانى لەشولار لە وڵاتى میسر لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە خنکاندن کوژراوە.
بەپێى هەواڵێکى کەناڵى (الجدید)ی لوبنانی، هاوسەری زینە لە ماڵەکەى خۆیاندا لە ناوچەى عەین موریسە لە لوبنان ئەو کارەى کردوە و دواتر هەڵاتوە، لەئێستاشدا بە سەرپەرشتى دادوەرى گشتى لوبنان پۆلیس دەستى کردوە بە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە."  
ماڵپەڕى کۆمپانیاى وەڵکنیش بڵاویکردەوە، پێشتر زینە سکاڵاکەیەکى بەتۆمەتى توندوتیژى خێزانى لەدژى هاوسەرەکەى تۆمار کردوە و چاوەڕوانى جیابونەوەشى کردوە لەدواى شەش مانگ هاوسەرگیرى لەگەڵ ئەو پیاوەدا، پێش ئەوەى بیباتە ماڵە تایبەتەکەیان خنکاوندویەتى و دواتر هەڵاتوە.  
زینە نمایشکارى جلوبەرگ بوە و لە  پێگەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خاوەنى جەماوەرێکى زۆر بوە،







KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations