هەواڵ- ئابوری

نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بوەوە

15/02/2021

1059 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاست لە 13 مانگی رابردو ، بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 63.63 دۆلار  مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ دوشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنێت بە 63.63 دۆلار و بەرمیلێک نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بە 60.86 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

ئاڵۆزیەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەمبونەوەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا سەرەکیترین هۆکارن بۆ زیادبونی خواست لەسەر نەوت .

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations