هەواڵ- ئابوری

ڤاکسینە ئەمریکییەکە نرخى نەوتى زیاتر بەرزکردەوە

17/11/2020

826 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_


نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان لە ٢٤ کاتژمێرى رابردودا رووى لە بەرزبوونەوە کردووە، ئەوەش دواى ئەوەى کۆمپانیای مۆدێرنا، سەرکەوتنی لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاند.

 
بەپێى ئاژانسە جیهانییەکانى تایبەت بە ئابورى و بۆرسەى جیهانى، ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە ٤٤ دۆلار و ٢٣ سەنت مامەڵەى پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمریکى بە ٤١ دۆلار و ٦٤ سەنت ماماڵەى پێوەدەکرێت.

بەبڕواى چاودێرانى ئابورى، بەرزبووەنەوەى ئاستى نەوت لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى رابردودا بەڕێژەى نزیکەى ٥%، بەهۆى ئەوەیە کە کۆمپانیای مۆدێرناى ئەمریکى، سەرکەوتنی لە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاندووە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations