هەواڵ- ئابوری
نرخی نەوت بەرزتر بوەوە
کۆباس_
نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە (26ی تشرینی دوەمی 2020)،بڵاوکرایەوە و بەیانى ئەمڕۆ نرخەکەی لە بازاڕەکانى جیهان بەرزبوونەوەی زیاترى بەخۆیەوە بینى.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (48) دۆلار و (78) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (45) دۆلار و (92) سەنت فرۆشراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، یەک بەرمیل نەوتى بڕێنت بە ٤٨ دۆلار و ١٠ سەنت و یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمریکى بە ٤٥ دۆلار و ١٦ سەنت ماڵەى پێوەکراوە.