هەواڵ- بورجەکان

پێشبینى ئەمڕۆى بورجەکان

20/10/2020

1579 جار خوێندراوەتەوە


پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ 20/10/2020

کاوڕ 21\3 - 19\4
متمانەت بە خۆت هەبێت بۆ ئەو هەنگاوانەی دەیان نێیت، لە کەوتن مەترسە، سەرقاڵی زۆرت بە کارکردنەوە لە پەیوەندی سۆزداریت دور دەخاتەوە، بۆیە وریابە لە چۆنیەتی دابەشکردنی کاتەکانت، ئاگاداری تەندروستیتبە، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکە.

گا 20\4 - 20\5
کاتێکی گونجاوە بۆ گەشتکردن، پەیوەندییەکانت فراوان بکە لە شوێنی کارەکەتدا، زۆر کەسێکی خۆپەرست مەبە لە ئاست خۆشەویستەکەت، لەرووی تەندروستییەوە هەست بە ماندوبون دەکیت و پشوو وەرگرە.

دوانە 21\5 - 20\6
هەمیشە پێویست ناکات بەیارمەتیدانی کەسانی دیکە دڵسۆزی خۆت بسەلمێنیت، وشەیەکیش دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەسانی دیکە، چونکە زۆرجار وشەیەک هەمو ئەو شتەیە کە کەسانی دیکە پێویستیانە، کات تەرخان بکە بۆ خۆشەویستەکەت بەڵام با نەبێتە هۆی ئەوەی خۆت فەرامۆش بکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
کەسێک داوای ئامۆژگاریت لێدەکات، هەوڵبدە بە پێی ئەزمونی ژیانت ئامۆژگاری بکەیت و رێنمویی بکەیت، لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە پێگەی خۆت بزانە و هەرگیز خۆت بە بچوکتر لەوانی دیکە مەزانە، بەردەوامبە لەسەر هەوڵەکانت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەت.

شێر 23\7 - 22\8
تۆ کەسێکی بەهێزی و هەست بە بەرپرسارێتی دەکەیت لەئاست دەوروبەرەکەتدا، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت باشتر بکە، ئاگاداری دۆخی تەندروستیت بدە.
فەریک 23\8 - 22\9
بەرپسیاریەتیەکی زۆرت لەسەر شانە، بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت ژیانی تایبەتی خۆت فەرامۆش بکەیت لەپێناو هه‌ڵگرتنی بەرپسیارێتیەکانت، مەترسە لەوەی داوای ئامۆژگاری لە کەسانی بە ئەزمونتر بکەیت و داوای رێنماییان لێبکەیت ئەگەر گرفتێک هاتە پێشت.

تەرازو 23\9 - 22\10
 پێویستە چۆنێتی کارکردنت بگۆڕیت تاوەکو داهاتووت فراوانتر بێت، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوەو دڵخۆشت دەکات، دۆخی تەندروستیت تێک دەچێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئاسان نابێت ئاگاداری هەمو ئەو روداوانە بیت کە رودەدەن بەڵام چاوت بکەرەوە و بزانە چ لە دەوروبەرت رودەدات، بەبێ ئاگاییەوە مەمێنەرەوە، ئەو چانسە دیتە بەردەمت کە گفتوگۆ بکەیت لە پێش هەموان، بۆیە خۆت ئامادەبکە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئێستا کاتی پشو وەرگرتن نیە، باشترە ئەرکەکانت بە جێ بگەیەنیت و دوای نەخەیت، ئەم چەند رۆژە بەهۆی سەرقاڵیتەوە شتەکانت لەبیر دەکەیت، هەوڵبدە سەرنج زیاترت هەبێت، ئێوارە خوانێک لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئارامت دەکاتەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
لەشوێنی کارەکەت گرفتت هەیە، لەبەر ئەم هۆکارە سەبرت هەبێت، چونکە هەموو شت باش دەبێت، خۆشەویستەکەت هەوڵدەدات تۆ لەو کەشە نائارامە دەربکات، خواردنی شیرینی کەمکەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هێمنی و ئارامی لە زۆر هەڵەکردن دورت دەخاتەوە، بەم شێوەیە هەستیار مەمێنەرەوە و قسەی نەرێنی کەسانی دیکە با کارت تێنەکات، لەبیری مەکە کە تۆ لەبری خۆت دەژیت نەک کەسانی دیکە، هاوڕێیەکت دەیەوێت دەربارەی بابەتێک قسەت لەگەڵدا بکات، کاتی بۆ تەرخان بکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئاهەنگ گێڕان زیاتر دورت دەخاتەوە لە خەم و سترێس، هەوڵبدە زیاتر بەرەو ئامانجەکانت هەنگاو بنێیت، کۆڵ مەدە بە ئاسانی، ئەمرۆ مێشکت هێمن بکەرەوە و پاشان پلانێکی ورد دابنێ بۆ تەواوی هەفتەکەت، رۆژانە زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزە و میوە بدە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations