هەواڵ- بورجەکان

بورجەکەت ئەمڕۆ چیت پێ دەڵێت؟

01/11/2020

2191 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-

ڕۆژانە لە جیهاندا پێشبینی بوورجەکان بڵاودەکرێتەوە و ئەمەش پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکانە بە گوێرەی لێکدانەوەی فەلەکناسان.
 
کاوڕ
هەست بەبێتاقەتی دەکەیت، بەڵام ئەو شتانەی ڕوودەدات لە ژیانتدا لەبەرژەوەندی تۆیە، پشوو وەرگرە و کات بەخۆت بە.
 
گا
لەشوێنی کارەکەت دڵنیانیت و هەست بەگومان دەکەیت، خۆشەویستەکەت پشتگوێی خستویت و تۆش هەست بەتەنهایی دەکەیت.
 
دووانە
هەوڵبدە گرنگی بەکارەکەت بدەیت و پشتگوێی مەخە، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت جێگیر دەبێت، توشی گرفتی تەندروستی دەبیت.
 
قڕژاڵ
لەبواری ڕاگەیاندن و سیاسیی سەرکەوتنی باش بەدەستدەهێنیت، لە ئاست خۆشەویستەکەت توڕەبوونەکانت کەمکەوە.
 
شێر
وردە وردە چەند کەسێک لێت دووردەکەونەوە، لەگەڵ هاوژینەکەت کاتی خۆش بەسەردەبن، تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.
 
فەریک
چەند کارێکی گرنگ ئەنجامدەدەیت و بڕێک پارە وەردەگریت، مەترسە خۆشەویستەکەت ناتوانێت زیانت پێبگەیەنێت.
 
تەرازوو
توانایەکی زۆرت هەیە بۆ سەرکەوتن لە کارەکانت، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە و لەسەرخۆ بە، گرنگی بەوەرزش کردن بە.
 
دووپشک
بەهۆی ڕووداوێکەوە تووشی شۆک دەبیت، لەگەڵ هاوڕێیەکت دەبێتە دەمەقاڵێت، جوڵە زۆر بکە و ڕۆشتن بەپێ بکە.
 
کەوان
لەلایەن هاوڕێیەکتەوە هاوکاری مادیت دەکرێت، لەگەڵ هاوژینەکەت بۆ بەسەربردنی کاتی خۆش گەشتێک ئەنجام دەدەن.
 
گیسک
کێشەیەکی خێزانی چارەسەر دەکەیت، خۆشەویستەکەت هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی دیکە دەکات و پێی بێتاقەت دەبیت.
 
سەتڵ
لەبەر ئەوەی کەسێکی نهێنی پارێز نیت و لەسەر خەڵک قسەی نەشیاو دەکەیت پێویستە ئاگاداری خۆت بیت چونکە زیانت پێدەگەیەنن.
 
نەهەنگ
هەمیشە هەوڵ دەدەیت باشترین بیت لەهەموو روویەکەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت ڕاستگۆیانە مامەڵە بکەو هەستی خۆتی بۆ دەرببڕە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations