هەواڵ- لایف ستایڵ

‌ غیرە کردن لەلای منداڵ

20/10/2020

1317 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

 

غیرە کردنی منداڵ بارێکی دەروونیە کە مناڵ هەست بە کاردانەوە و توڕە بوون و پێداگیری دەکات لەهەمان کاتدا دەیشارێتەوە، ئەم بارەی منداڵەکە تێتدایەتی ئەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەیەوێت باشتر بێت لە خوشکو براکانی یاخود هاوڕێکانی، غیرە کردن هەستێکی ئاسایە لەلای هەموو کەسێک بەڵام پێویستە لەسەر دایک و باوکان زانینی هۆکاری غیرەکردنی منداڵەکەیان بزانن بۆ ئەوەی زوو چارەسەری بۆ بکەن چونکە غیرەکردنەکە سنورێکی خۆی هەیەو ئەگەر زۆر زیادی کرد کاردانەوەیەیکی خراپ دروست دەکات لەسەر ژیانی منداڵەکە و ئەبێتە هۆی هەستکردن بە کەمی و لاوازی.

 
ئەو هۆکارانەی وا لە منداڵ دەکەن کە غیرە بکەن
لاوازی کەسایەتی منداڵەکەو متمانە نەکردن بە خۆی.
جیاوازی بکرێت لە نێوان منداڵەکەو خوشک و براکانی یاخود لە نێوان هاوڕێکانی.
کەم ئەندام بێت لە رووی لەش یاخود لەرووی مێشکەوە.
منداڵەکە توانای نەبێت لە دەربرینی هەستەکانی.
بە رەقی مامەڵەکردن لە گەڵیدا.
بەکارهێنانی توندو تیژی و لێدان ئەبێتە هۆی دروست بونی رق و کینە لە دڵی منداڵەکەدا.
پاداشت نەکردنی منداڵەکە لە کاتێک کە هەڵدەستێت بە کارێکی باش یان ڕەفتارێکی جوان.
وەسف کردنی منداڵانی تر لەبەرچاوی منداڵەکەدا.
چارەسەری غیرەکردن
وەسفکردنی منداڵەکە وای لە دەکات کە زیاتر متمانە بەخۆی بکاتبەتایبەت لەبەردەم کەسەکانی و هاوڕێکانی.
کارکردن لەسەر نەبونی جیاوازی لە نێوان خێزاندا، یاخود لەنێوان خوێندکارەکانی قوتابخانەی.
گرنگیدان بە باری تەندروستی منداڵەکە لەڕووی مێشک ولەشیەوە لە کاتێکدا ئەگەر کێشەیەکی تەندروستی هەبێت بۆ ئەوەی کە هەست بەکەمی یاخود ئیهمالی نەکات لەناو خێزانەکایدا.
هەڵدان بۆ لەناو بردنی هەستی خۆپەرستی منداڵەکە، چونکە ئەم هەستە رق و کینە دروست ئەکات لەناو ناخی.

 

لە ماڵپەڕى رێکخراوى چەتر وەرگیراوە

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations