هەواڵ- لایف ستایڵ

خانمه‌ مۆدێلێكی ناودار زیندانی ده‌كرێت

14/11/2020

2430 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس_


خانمه‌ مۆدێلێكی كوه‌یتی بڕیاری زیندانی كردنی بۆ ده‌رده‌كرێت و ده‌ڵێت، "منتان خستە شوێنێک کە شوێنی من نییە".

سارە کندەری خانمە مۆدێلی دیاری کوەیتی، بەتۆمەتی لادان و سەرپێچی ئاداب و بە لاڕێدابردنی کۆمەڵگا، له‌لایه‌ن دادگای کوەیته‌وه‌ بڕیاری دوو ساڵ زیندانی بۆ خۆی هاوسەرەکەی  ده‌رچوو.


كنده‌ری به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌،  ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوەو بە خەڵکی وڵاته‌كه‌ی دەڵێت""چیترتان لەمن دەوێت ، منتان خستە شوێنێک کە شوێنی من نییە، کچەکەم بەهۆتانەوە تووشی نەخۆشی دەروونی بووە، من هەرگیز واز لە کارەکەم ناهێنم ".

سارە کندەری یەکێکە لە خانمە مۆدێلەکانی کوەیت و هه‌میشه‌ به‌ هۆی شێوازی ده‌ركه‌وتنی و جلوبه‌رگه‌كانییه‌وه‌ روبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌بێته‌وه‌.

 

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations