هەواڵ- لایف ستایڵ

چ شوێنێکی ماڵ بۆ سێکسکردن بەسودە؟

12/11/2020

19177 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_


پسپۆڕان پێیانوایە بەستنی پەیوەندی سۆزداری و سێکس کردن لە نێوان دوو هاوسەر، مەرج نییە بەردەوام لە ژووری نوستن بێت و دەکرێت لە چەند شوێنێکی دیکەش ئەنجامبدرێت.


ماڵپەڕی کونسلتوی تایبەت بە هەواڵە تەندروستییەکان لە زاری چەند پسپۆڕێکەوە بڵاویکردەوە، چەند توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە، کە هاوسەران بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوانیان جوانتر و پتەوتر بێت، بێجگە لە ژووری نوستن، دەتوانن لە چەند شوێنێکی دیکەی ماڵەکانیان سێکس بکەن.

بەپێى ئەنجامى توێژینەوەى ئەو پسپۆڕانە، هاوسەران دەتوانن لە ژووری دانیشتندا سێکس بکەن، بەمەش هەست بە نوێبوونەوەو دەرونێکی ئارام دەکەن.


توێژینەوەکان دەریشیانخستووە، زۆرجار خانمان توانای سێکسیان بەرەو لاواز بوون دەچێت بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانن لەگەڵ هاوسەرەکانیان لە ناو گەرماودا سێکس بکەن.

هەروەها هاوسەران دەتوانن لە چێشتخانەش پەیوەندی سێکسی ئەنجامبدەن چونکە خانمان زۆربەی کاتەکانیان لە چێشتخانە بەسەر دەبەن و لەو شوێنەدا هەستێکی زۆریان لا دروستدەبێت.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations