هەواڵ- لایف ستایڵ

لە مانگێکدا چەند جار سێکس بکەیت گونجاوە؟

21/10/2020

13597 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس-

پەیوەندی سێکسی یەکێکە لە پایە گرنگەکانی پەیوەندی نێوان هاوسەرەکان و وادەکات خۆشەویستی نێوانیان زیاد بکات، بەڵام زۆری پەیوەندییەکە بە گوێرەی تەمەن دەگۆڕێت=

بە گوێرەی توێژنەوەیەکی نوێی سەنتەری "Institute Kinsey" پێویستە ژمارەی سێکس بە گوێرەی تەمەنە جیاوازەکان بەم شێوەیە بێت:-


تەمەنی 18-29 ساڵ -112 جار سێكس  لە ساڵێكدا و ئەمەش دەكاتە 9 جار لە مانگێكدا .

تەمەنی 30-39- ساڵ ئارەزووی سێكسی دەبێتە 86 جار لە ساڵێكدا و 7 جار لە مانگێكدا .

تەمەنی 40-49- ساڵ ئارەزووی سێكس كەمدەبێتەوە بۆ 69 جار لە ساڵێكدا و ئەمەش دەكاتە 6 جار لە مانگێكدا .

و ئەم ژمارانە كەم دەبێتەوە ئەو كاتەی مرۆڤ دەگاتە تەمەنی 50 ساڵی بەجۆرێك دەگاتە 1 جار لەهەفتەیەكدا و تەنانەت كەمتریش بەهۆی ئەو گۆڕانكاریانەی لە هۆرمۆنەكانی جەستەی هەریەك لە پیاوان و خانمان ڕوودەدات .

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations