هەواڵ- لایف ستایڵ

لەم دۆخەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، لە بەریتانیا مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ زیادیکردووە

06/10/2020

539 جار خوێندراوەتەوە


توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریخستووە لەو ماوەیەیی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە زیادیکردووە.

توێژینەوەیەکە لەلایەن سکوڵی پزیشکی زانکۆی لیدس ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتووە لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەریهەڵداوە بەگشتی و لەمانگی ئادار بەتایبەتی ژمارەیەکی زیاتری خەڵکی بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک گیانیانلەدەستداوە.

د. جیانهوا وو، پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە سکوڵی پزیشکی لە زانکۆی لیدس دەڵێت، "ئەم توێژینەوەیە دەرخەری ئەوەیە کە لەم ماوەیەیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا چی بەسەر خەڵکدا هاتووە، لە سەرانسەری بەریتانیا مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیادیکردووە.

پزیشکانی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێن یەکێک لە هۆکارەکانی زیادبوونی مردن بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک ئەوەیە کە خەڵکی لەکاتی هەستکردنیان بە نیشانەکانی ئەو نەخۆشییانە سەردانی نەخۆشخانە ناکەن، چونکە بەشێکی زۆری نەخۆشخانەکان تایبەتکراون بە تووشبووانی کۆرۆنا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە تاراددەیەک پشتگوێخراون.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations