هەواڵ- لایف ستایڵ

پزیشکانی ددان لە بەریتانیا داوادەکەن پێداویستییە خۆپارێزییەکانی دژە کۆرۆنایان بۆ دابین بکرێت

06/10/2020

498 جار خوێندراوەتەوە


پزیشکانی ددان لە بەریتانیا دەڵێن، بۆ کردنەوەی تەواوی نۆڕینگەکانیان و خزمەتکردنی خەڵکی، پێویستە حکومەت بڕێکی زۆری پێداویستییە خۆپارێزییەکانیان بۆ دابین بکات.

هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی ئادار لە بەریتانیا وەک زۆربەی شوێنەکانی دیکە، نۆڕینگە پزیشکییەکان ددان داخران و خزمەتگوزارییەکان تاراددەیەک راوستاوە.

ئێستا کە ژمارەی تووشبووان تا راددەیەک جێگیر بووە و ژیان ئاسایی بووەتەوە، پزیشکانی ددانیش نۆڕینگەکانیان بە تەواوی کردووتەوە بەڵام داوادەکەن بڕێکی زۆرتری پێداویستییە خۆپارێزییەکانیان بۆ دابین بکرێت.

ئالان کلارک، پزیشکی ددان لە باکوری بێلفاست دەڵێت، وەک پزیشکانی ددان ئێمە بەرکەوتنێکی زیاترمان لەگەڵ خەڵک هەیە و ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە زیاترە، بۆیە ئێمە دەبێت بە ئاگاتر کاربکەین و دەبێت پێداویستییە خۆپارێزییەکانمان بۆ دابین بکرێت.

نەک تەنیا لە بەریتانیا، بەڵکو لە زۆربەی وڵاتانی دیکەش پزیشکانی ددان هەمان گرفتیان هەیە، بەهۆی ئەوەی سروشتی کارەکەیان جۆرێکە بەرکەوتنی زیاتر و نزیکتریان لەگەڵ چارەخواز هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە کۆرۆنا زیاترە، بۆیە دەبێت باشتر خۆیان بپارێزێن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations