هەواڵ- لایف ستایڵ

بەریتانیا: نزیکەی ملیۆنێک خانم لە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک بێبەشبوون

06/10/2020

749 جار خوێندراوەتەوە


پزیشکانی بەریتانیا رایدەگەیێنن بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نزیکەی ملیۆنێک خانمی بەریتانی پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمکیان پشتگوێخراوە.

پزیشکە بەریتانییەکان لە راپۆرێکدا کە لە ماڵپەڕی (BBC) بڵاوکراوەتەوە دەڵێن، لە مانگی ئاداراوە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختە مەمک بۆ خانمان راگیراوە و سەنتەری نیشتیمانی بەریتانی فۆکەسی خستووەتە سەر بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا.

بارۆنێس دێلیس مۆرگان، بەڕێوەبەری دەزگای (Breast Cancer Now) دەڵێت، ئێمە لەوە تێدەگەین کە بەهۆی کۆرۆنا پشکنینەکانی پێشوەختەی مەمک راگیراون و فۆکەس لەسەر بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکەیە، بەڵام ئێستا دەبێت دووبارەی پرۆگرامەکانی پشکنین دەستپێبکەنەوە، هەموو خانمێک دەبێت پشکنینەکەی بۆ بکرێت.

بەگوێرەی داتاکانی راپۆرتەکە، تاوەکو ئێستا 986 هەزار خانم لەم دۆخەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پشکنینی پێشوەختەی مەمک بێبەشبوونە، هەروەها ئاماژەبەوەش کراوە ساڵانە لەو وڵاتە 19 هەزار حاڵەتی شێرپەنجەی مەمک لەو پشکنینانەوە دەستنیشاندەکرێن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations