هەواڵ- لایف ستایڵ

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە کوردستان؛ 829 تووشبوون و 21 مردن

06/10/2020

570 جار خوێندراوەتەوە


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 829 تووشىووی دیکەی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، 382 تووشبوو چاکبوونەتەوە و 21 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی راگەیێندراوی ژمارە 222ی وەزارەتی تەندروستی، لە کۆی پێنج هەزار و 233 پشکنینی کۆرۆنا، ئەنجامی پشکنینی 829 کەس پۆزەتیڤ بووە، کە تووشبووەکان بەپێی پارێزگاکان بەمشێوەیە دابەشبوون:

دهۆک: 352 تووشبوو
هەولێر: 337 تووشبوو
سلێمانی: 113 تووشبوو
هەڵەبجە: 27 تووشبوو

ئەو 382 تووشبووەش کە چاکبوونەتەوە، بەپێی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دابەشبوون:

دهۆک: 182 کەس
هەولێر: 118 کەس
سلێمانی: 51 کەس
هەڵەبجە: 31 کەس

هەروەها 21 تووشبووی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان لە پارێزگای سلێمانین:

سلێمانی: 8 کەس
هەولێر: 7 کەس
دهۆک: 6 کەس

ئاماری گشتیی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆناش لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکە کە تاوەکو ئێستا 492 هەزار و 55 پشکنین کراون، ئەنجامی 51 هەزار و 77 پشکنین پۆزەتیڤ بوون، 32 هەزار و 378 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و هەزار و 847 تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لەدەستداوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations