هەواڵ- تەندروستی
دەرمانێک ٤٧٪ مردن بە کۆرۆنا کەم دەکاتەوە
كۆباس-
توێژینەوەیەک لە ئەمریکا
دەریخستووە رۆژانە خواردنى یەک حەبی ئەسپرین ڕادەی مردن ٤٧٪ بە کۆرۆنا کەم دەکاتەوە.
د.شیروان میرزا پزیشکی پسپۆڕی هەناوی
لە ئەمریکا بڵاویکردەوە،لە توێژینەوەیەکی زانکۆی مەریلاندی ئەمریکا دۆزراوەتەوە کە
لەو نەخۆشانەی کۆرۆنایان گرتووە ڕۆژی یەک حەبی ئەسپرین ڕادەی مردن ٤٧٪ کەم
دەکاتەوە.
ئەو پزیشکە دەڵێت، چونکە
هۆی مردن بە کۆرۆنا زیاتر پەیوەندی بە مەیینی خوێنەوە هەیەو ئەسپرین دژی خوێن
مەیینە.
دەشڵێت، ئەسپرین نابێ
بەکار بێت بۆ منداڵ خوار تهمهن دوو ساڵ، ئەوانەی تووشی کۆرۆنا دەبن دەتوانن
تەنها لە ژێر چاودێری پزیشکی خۆیاندا ئەسپرین بەکاربهێنن.