هەواڵ- تەندروستی
هاووڵاتییان لە حەبێکی ساختە ئاگادار دەکرێنەوە
کۆباس
بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی کوردستان، هاووڵاتییان لە بڵاوبوونەوەی جۆرە حەبێکی ساختە ئاگادار دەکاتەوە.
بەڕێوبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە "ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوه بەپێی نووسراوی سەنتەری چاودێریکردنی دەرمانی عێراقی حەبی Nexium 40mg به ژماره باچەکانی (ZCRD May/2022) و (ZCRH June/2022) ساختەیه و سەرچاوەکەی نادیاره".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "له کاتی بوونی ئەم دەرمانه بە ژماره باچەکانی ئاماژەپێکراو خۆتان له بەکارهێنانی بپارێزن و ئاگادارمان بکەنەوه".