هەواڵ- تەندروستی

پزیشکێک هەموو ڕاستیەک لەسەر کەڕوی ڕەش ئاشکرا دەکات

02/06/2021

3949 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

کەڕووی ڕەش چیه؟

د. جاسم محمد ابراهیم مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی راهێنراوی بۆردی هەناوی لەوبارەوەی دەڵێت :" جۆرێکە لە کەڕوو(فطریات) کە لە ژینگەی دەوروبەرمان دەژیت وەک هەوا، خۆل، پاشماوەی ئاژەڵ، شتی بۆگەن، نانی کەڕوودار.....هتد 
ئایا ئەم جۆرە کەڕووە پێشتر هەبووە؟
بەڵێ. پێشتر هەبووە و لە وانەیە هەموومان بەرکەوتەمان هەبووبێت لە گەلی!!!
ئەو کەسانە کێن کە ئەگەری تووش بوونیان زیاترە؟
-کەسی شەکرەدار، کە شەکرەکەی کۆنتڕۆل نەبێت
-ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە
-ئەوانەی دەرمانی ستیرۆید بۆ ماوەیەکی درێژ بەکار دێنن
-ئەوانەی دەرمانی دژە هەوکردن زۆر بەکاردێنن
-ئەوانەی بەرگری لەشیان زۆر لاوازە
-ئەوانەی چاندنی ئەندامەکانیان بۆ کراوە وەک جگەر،گورچیلە، مۆخی ئێسک.....هتد
ئایا کەسێک هیچ نەخۆشی نەبێت و بەرگری لەشی باش بێت تووش دەبێت؟
زۆر ئەستەمە کەسێکی وا تووش بێت!!
ئایا پێویست بە ترس و دڵەڕاوکێ دەکات؟
نەخێر هەرگیز.
ئایا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگوازرێتەوە؟
نەخێر
چۆن خۆمانی لێ بپارێزین؟
-هەوڵبدە دەست لە شتی کەڕوودار مەدە وەک نان یان میوەی کەڕوودار
-ئەوانەی کاری ئاژەڵداری یان چوتیاری دەکەن، هەولدەن دەست لە پاشماوەی ئاژەڵ مەدەن یان پەنجەوانە لە دەست بکەن و دەستتان جوان بشۆن.
-هەر شتێک کە لە زەوی کەوتبوو بۆ نموونە میوە جوان جوان بیشۆن. ". 








KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations