هەواڵ- تەندروستی

بەم نیشانەیە بزانە توشی کۆرۆنا بوویت و پێت نەزانیوە

18/05/2021

1835 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

ماڵپەڕە جیهانیەکان توێژینەوەیەکیان لەسەر نیشانەکانی کۆرۆنا بەناوی 'نینۆکەکانی کۆرۆنا' بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە بوونی چەند هێڵێکی ڕێك لە نینۆکدا ئاماژەن بە توشبوون بە ڤایرۆسەکە بێ ئەوەی پێت زانیبێت.

توێژینەوەکە دەریدەخات، ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکە بوون لەو ماوەیەدا گەشەی نینۆکەکانیان وەستاوە و ئەو هێڵانەیان دروستکردووە کە بە ستونی بەرزبوونەتەوە بەهەموو نینۆکدا و دواتر دەستیان بە گەشە کردووەتەوە .
باسیان لەوەشکردووە، ئەو هێڵانە لە زۆربەی (نەك هەموو) ئەو کەسانەدا بەدیدەکرێت کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون و توێژینەوەکەش نزیکەی چوار ملیۆن کەسی لەخۆگرتووە.
هاوکات، گۆڤاری کەنەدای پزیشکی، حاڵەتی پیاوێکی تەمەن ٤٥ ساڵی بڵاوکردەوە، کە توشی کۆرۆنا بووە و چاکبووەتەوە و هەمان هێڵی لە نینۆکی پەینجەکانی دەستی و قاچیکدا بەبەرزی ٤٥ ملیم بۆ دروستبووە.
ئاشکراشیکردووە، دوای چەند مانگێك لە دروستبوونی هێڵەکان، گۆڕانکاری بەسەرداهاتووە و چاکبوونەتەوە.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations