هەواڵ- لایف ستایڵ

وێنە.. هەڵکەوت زاهیر وێنەى دیناى بە جلى بۆکێنییەوە بڵاوکردەوە

01/11/2020

23026 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس- 


 ئاوازدانەر هەڵکەوت وێنەیەکى خانمە هونەرمەند دیناى بە جلى بوکێنییەوە بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەر وێنەیەکى خانمە هونەرمەند و خوێندکارى خۆى دیناى بە جلى بوکێنییەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردەوە, بەڵام بەپێى زانیارییەکانى کۆباس ئەو وێنەیە بۆ کارى کلیپێک بووە.


کچە گۆرانیبێژ (دینا) خەڵكی شاری رانیەیەو بەشی وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی لە دەرەوەی وڵات تەواو كردووە،  ئێستا گۆرانیبێژێكی ناسراوەو لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە ساڵی ٢٠١٧ دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە و کارەکانى لەلایەن هەڵکەوت زاهیرەوە بۆکراوە و هەوادارێکی زۆری هەیە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations