هەواڵ- تەندروستی

لە کاتی سێکس ماسک بەکاربهێنن

08/01/2021

1714 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

سەبارەت بە سێکس لە سەردەمی کۆرۆنا، داوا لە خەڵک دەکرێت وەک رێکارێکی خۆپارێزی لەکاتی سێکس ماسک بەکاربهێنن.
رێنماییەکان لەلایەن تێریسا تام گەورە پزیشکی کەنەدا بڵاوکراونەتەوە کە لە چەند خاڵێک پێکهاتووە سەبارەت بە سێکس و خۆپارێزی، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە هاوسەر یان هاوبەشێکی هەمیشەییان نییە و ئەو پزیشکە دەڵێت:" سێکس لەو چالاکییانەیە کە پێویست دەکات کەسەکان لەیەکەوە نزیکبن، ئەمەش دەرفەتی گواستنەوە و توشبون بە کۆرۆنا زیاد دەکات.
تەندروستیی کەنەدا دەڵێت:"توێژینەوەکان ئەوە نیشاندەدەن کە کۆرۆنا لەڕێگەی تۆو یان دەردراوەکانی ئەندامی زاوزێی مێینەوە زۆر بە کەمی دەگوازرێتەوە، بەڵام کێشەی سەرەکی نزیکی و هەناسەدانە، بۆیە باشترە لەکاتی سێکس ماچکردن نەبێت و ماسکێک بەکاربهێنرێت کە لوت و دەم دابپۆشێت".

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations