هەواڵ- تەندروستی

سەرۆکی بەشی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری لەسەر کۆرۆناو شێرپەنجە دەدات

09/01/2021

1361 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

سەرۆکی بەشی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداری لەسەر کۆرۆناو شێرپەنجە دەدات و ڕایگەیاند، بەهۆی کۆرۆناوە پشکنینی شێرپەنجە پشتگوێخراوە.

د.چنار سنجاوی پسپۆری نەشتەرگەری گشتی و سەرۆکی بەشی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان وتی:" من بەهۆی پسپۆریەکەی خۆم لە ماوەی دوای کەرەنتین چەند نەخۆشێکم بینی کە توشی شێرپەنجەی مەمک ببون یەکەم سەردانی کردنیان بۆلای من بەداخەوە لە قۆناغێکدا بوون کە نەخۆشیەکەیان زۆر تەشەنەی کردبو، دڵنیام هاوەڵەکانیشم نەخۆشی لەم جۆرانە یان بینیوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەم چەندساڵانەی دوایی بەهۆی ئەو هەڵمەتە جۆراوجۆرانەی دەکران لە سۆشیال میدیا دەوری کاریگەریان هەبوو لەسەرهۆشیارکردنەوەی خەڵک زۆر کەم نەخۆشی وامان دەبینی. بەڵام بە هۆی کۆرۆنا زۆربەی نەخۆشیەکانی تر پشتگوێخران شێرپەنجەش یەکێک لەوان.
جا تکایە :
١- دڵەڕاوکێی کۆرۆنا دوورت نەکاتەوە لە پشکنینی خودی مانگانەی مەمک.
٢- هەر گرفتێکت هەبوو سەردانی پزیشکی پسپۆر بکە تەنانەت لەکاتی کەرەنتینیش نەخۆش ڕێگە پێدراوە.
٣- لە شێرپەنجە مەترسە لە درەنگ دەستنیشانکردنی بترس

 

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations