هەواڵ- تەندروستی

چەند جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە

03/02/2021

1052 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

بەرپرسانی تەندروستیی لە بەریتانیا ئاشکرایدەکەن، چەند جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنایان دۆزیونەتەوە کە بازدان تێیاندا رویداوە. 
بەپێی وتەکانی بەرپرسانی تەندروستیی گشتی لە بەریتانیا  ئەو جۆرانەی ڤایرۆسەکە چەند گۆڕانکارییەک تێیاندا رویداوە کە ناوی E484Kـەیە و هەمان ئەو بازدانەیە کە لە جۆرەکەی باشووری ئەفریقا رویداوە. 
ڕونیانکردۆتەوە، ئەو دۆزینەوەی جۆرە نوێیانەی ڤایرۆسی کۆرۆنا مەترسیی ئەوە زیاددەکات کە کاریگەری ڤاکسین کەمبکاتەوە و دەیانەوێت بەدواداچونی بۆ بکەن، بەڵام پسپۆڕان دەڵێن تاوەکو ئێستا ڤاکسینەکان کاریگەرن. 

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations