هەواڵ- تەندروستی

ئەو خواردنانە چین کە نابێت لە بەیانیاندا بخورێت؟

05/02/2021

1244 جار خوێندراوەتەوە


كۆباس

پسپۆڕێکی بواری خواردن هۆشداری داوە لەبارەی هەندێك لە خواردن و خواردنەوەکانەوە لە بەیانیاندا، چونکە کاریگەریی خراپ و نەرێنیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.
ماڵپەڕی "RT"کە هۆشداریەکەی ئەو پسپۆڕی خۆراکەیان بڵاوکردۆتەوە، ئاماژەی بەوەکردوە، خواردنی ساندویچ وێڕای ئەوەی کە زۆر کەس لەبەیانیاندا دەیخۆن مەترسیدارە، چونکە جەستەی مرۆڤ دوای لەخەو هەستان پێویستی بەو خواردنانەیە کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و پێکهاتە گرنگەکان.
بەڵام ئەگەر ژەمی بەیانی شەکر و نانی سپی تێدابێت جەستە ناچاردەبێت ئەو خواردنە قورسە هەرس بکات و ماددە زیانبەخشەکان دەربکات لەجیاتی ئەوەی کارەکانی باشتر بکات.
وتوشیەتی:" نابێت لە بەیانیاندا قاوە بخۆنەوە، چونکە ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە و وادەکات لە کاتێکی دیکەدا برسیتان ببێت بۆنمونە لە ئێواراندا، ئەمەش هۆکارە بۆ زیادبوونی کێش".

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations