هەواڵ- تەندروستی
بەدەر لە لوت و کۆم، شێوازێکی دیکە بۆ پشکنینی کۆرۆنا بەکاردێت
کۆباس
داهێنەرێکى هۆڵەندى، ئامێرێکى بۆ پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆنا داهێناوە کە تەنها پێویستى بە هاوارکردن هەیە بۆ دۆزینەوەى ڤایرۆسەکە و هێواخوازیشە داهێنانەکەى جێى پشکنیەکان لەڕێگەى لوت و قوڕگ و کۆم بگرێتەوە.
بەپێى هەواڵى میدیا هۆڵەندییەکان ، ئەو داهێنەرە داوا لە بەشداربوانى تاقیکردنەوەکەى دەکات بچنە ناو ژوورێکى داخراوە کە ئامادەى کردوە، دواتر دەستبکەن بەهاوار یاخود گۆرانى وتن بۆ ئەوەى ئامێرەکە ئەو هەوایەی دەردەکرێتە دەرەوە بپاڵێویت و گەردیلە دەرپەڕیوەکان کۆبکاتەوە کە لە هەناسەدانەوە دەچنە دەرەوە، دواتر شیکارى بۆ ئەو گەردیلانە بکرێت بزانرێت ئایا پێکهاتەى کۆرۆنایان تێدایە.
ڤان ویس دەڵێت:"گەر کەسێک هەڵگرى ڤایرۆسەکە بێت و هاوار بکات ئەوا هەزاران گەردیلە بڵاودەکاتەوە کە لە پێکهاتەکانیاندا ڤایرۆسەکەى تێدایە".
ئەو داهێنەرە هۆڵەندییە کۆشکێکى بچوکى لە نزیک ناوەندێکى پشکنین و شارى ئەمستەردام بۆ تاقیکردنەوەکانى بۆ دۆزینەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەو ڕێگەیە دروستکردوە .