هەواڵ- تەندروستی

ژنانی دووگیان دەتوانن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن؟

27/03/2021

1301 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ، ژنانی دووگیان دەتوانن ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەربگرن و ئەوانیش دژەتەنی پێویستیان بۆ دروست دەبێت و کۆرپەلەکانیشیان بەرگری لە دایکیانەوە وەردەگرن.

ماڵپەڕی ئێن بی سی نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجامی ئەو توێژینەوانە دڵخۆشکەرن بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی لەبارەی سەلامەتی ڤاکسینی کۆرۆنا لەسەر ژنانی دووگیان دەکران و  ژنانی دووگیان و شیردەر دوای وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا دژەتەکانیان لە رێگەی وێڵاشەوە بۆ کۆرپەلەکانیان دەگوازرێتەوە.
ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، ٨٤ ژنی دووگیان و ٣١ ژنی شیردەر بەشداریان پێکرا و ڤاکسینی فایزەر - بایۆنتیك و مۆدێرنایان لەسەر تاقیکراوەتەوە.
ئاشکراشیانکردووە، دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە، پشکنینیان بۆ کراوە و دەرکەوتووە دژەتەنیان دژی کۆرۆنا بۆ دروستبووە و لە رێگەی وێڵاش و شیردانەوە بۆ کۆرپەکانیان دەگوازرێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری بە ژنانی دووگیان دا کە نابێت ڤاکسینی مۆدێرنا بە کاربهێنن، چونکە سەلامەتی ئەو ڤاکسینە بۆ ئەوان نەسەلمێنراوە.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations