هەواڵ- کوردستان
باوک و کوڕێک لە هەولێر گیانیان لەدەستدا
کۆباس
ئۆتۆمبێلێک لە باوک و کوڕێی داو بەو هۆیەوە هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە پێگەی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، کاتژمێر 30 :11خولەکی شەوی ڕابردو لەگوندی عارەب کەندی سەر بەناحیەی گوێڕ ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب نیسان بەخێراییەکی زۆرەوە خۆی کێشا بەدوو پیادە کەباوک و کوڕێک بون و لەتەنیشتی ڕێگایەک دەڕۆیشتن و دەستبەجێ بەداخەوە هەردوکیان گیانیانلەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدوای ئەوە پیکابەکە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و خۆی کێشا بەپیکابێکی تر کە وەستابو زیانی مادی بەئەویش گەیاند.