هەواڵ- کوردستان

پارتی بڕیاری خۆکوشتنی سیاسی ئیمزا کرد

18/03/2024

525 جار خوێندراوەتەوە




پارتی بۆچی بڕیاریدا بەشداری هەڵبژاردن نەکات و نهێنییەکان چییە؟
لە کۆبوونەوەی حزبەکەدا چی وتراوە؟
ئەم بڕیارەی پارتی دۆخی هەرێم بەرەو کوێ دەبات؟

هەرچەندە 10ی حوزەیران دیاریكراوە
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و
بۆ ئەوەش زۆربەی لایەنەكان كەوتونەتە ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن
بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان
لە کۆبوونەوەی مه‌كته‌بى سیاسى حزبەکەدا
به‌ ئاماده‌بوونى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان و
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت
بڕیارى بایكۆتكردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانیان داوە
له‌ 10ی 6ى 2024 و زۆرینه‌ى سه‌ركردایه‌تى و
مه‌كته‌بى سیاسیش لەگەڵ بڕیارەکەدا بوون.

پاش کۆبونەوەکەش پارتی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند
کە ئەوان بەشداری لە هەڵبژاردندا ناکەن، چونکە بە نایاسایی و نادەستووری سەپێندراوە

ئەمەش لە پاش ئەوە هات کە پارتی لەم هەڵبژاردنەدا 11 کورسی کۆتاکانی لەدەستدا
جگە لەوەی هەڵبژاردنەکە لەلایەن کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق سەرپەرشتی دەکرێت
بەو پێیەش پارتی دەرفەتی تەزویری نابێت و ناتوانێت کۆنتڕۆڵی هەڵبژاردنەکە بکات.

هەر بۆیە بڕیاری بایکۆتکردنیان داوە

ئەمەش لەکاتێکدایە کە پارتی پێش ئەو بڕیارە
لە هەوڵی بەردەوامدا بووە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و
پەیامی داوە بە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ئەو مەبەستە
بەڵام هەوڵەكان بێ ئەنجامبوون

بەوتەی جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق
داوایان لێکراوە هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەى دوو مانگ دوابخرێت
بەڵام ئەو وتویەتی
"بەگوێرەى بڕیارى دادگاى فیدراڵى عێراق ئێمە ناچارین هەڵبژاردن لەوادەى دیاریکراوى خۆى بەڕێوەببەین"

شارەزایانی بواری هەڵبژاردن، بڕیاری کشانەوەی پارتی لە هەڵبژاردن
بە ئینتیحاری سیاسی ناودەبەن و باس لەوەش دەکەن کە زیانی بۆ قەوارەی هەرێمیش دەبێت

ئارام جەمال شارەزای هەڵبژاردن
لەبارەی دواخستنی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان 
بۆ كۆباس وتی،
هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازە لە هەڵبژاردنەكانی رابردوو و
چاوی جیهان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ئەم هەڵبژاردنەیە و 
ئاسان نییە دواخستنی ئەم هەڵبژاردنە. 
باسی لەوەشكرد، دۆخی هەرێمی كوردستان 
تەنها شتێك لەبەردەستی ماوە 
بۆ گەڕاندنەوەی شەرعییەت بۆ دامودەزگاكانی 
ئەم هەڵبژاردنەیە و دواخستن و ئەنجام نەدانی ئەم هەڵبژاردنە 
لێكەوتەی زۆر خراپی دەبێت و 
پاشەكشە لە هەڵبژاردن بۆ خۆی دەبێتە ئیتحاری سیاسی و 
دۆخی هەرێمی كوردستان بەرەو تونێلێكی تاریك دەبات. 


هاوکات تارق جەوهەر سارمه‌می
چاودێری سیاسی و شارەزای هەڵبژاردن بۆ كۆباس وتی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەم قۆناغە
یەكێكە لە پرسە گرنگەكان بۆ دروستكردنی حكومەتێكی نوێ و
بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان و
چارەسەركردنی ئەو كێشانەی دروستبووە لە نێوان هەرێم و بەغداد
بەپێچەوانەشەوە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن
كاریگەری خراپی دەبێت و
بەزیانی خەڵكی كوردستان و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەشكێتەوە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations