هەواڵ- کوردستان

نەکەیت لەم هۆتێلەدا بمێنیتەوە!

15/03/2024

311 جار خوێندراوەتەوە


نەکەیت لەم هۆتێلەدا بمێنیتەوە!

کچێکی تێدا دیارنەما و دواتر لە تانکی ئاوی سەرباندا دۆزرایەوە
چەندین پیاوکوژی بەناوبانگ لەو هۆتێلەدا ماونەتەوە
دەیان ڕووداوی کوشتن و خۆکوشتنی تێدا ڕوویداوە

هۆتێل  سيسيل لە ناوەندی شاری  لۆس ئەنجلوسی ئەمریکا
لە ساڵی 1924 درووستکراوە و یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەکانی شارەکە
ئەم هۆتێلە لە 19 نهۆم پێکهاتووە و 700 ژوری نووستنی تێدایە
بەڵام ناوبانگێکی زۆر خراپی هەیە و زۆرێک لەوانەی چونەتە ژورەوە
دواتر بە سەلامەیی نەهاتوونەتە دەرەوە
ناوبانگی هۆتێلەکە سەرەتا بەهۆی خۆکووشنە زۆرەکانەوە خراپ بوو
بەو پێیەی بەردەوام ڕووداوی خۆکوشتن لە هۆتێلەکەدا ڕوویدەدا 
ئەمە جگە لەوەی چەندین ڕووداوی کوشتن و تاوانکاری دیکەی  تێدا ڕوویداوە
لە یەکێک لە ڕووداوەکاندا دایکێک منداڵەکەی لە هۆتێلەکەوە فڕێداوەتە خوارەوە کوشتویەتی
چەندین کەسی دیکە بە کوژراوی لەو هۆتێلەدا دۆزراونەتەوە
کە یەکێکیان کچێکی تەمەن 25 ساڵ بووە و بە وایەری تەلەفونی ژورەکەی خنکێندراوە

ناوبانگی مەترسیداری هۆتێلەکە هێندەی دیکە بڵاوبوویەوە کاتێک زاندرا کە پیاوکوژی بەناوبانگ ڕیچارد رامیاز هەر لەو هۆتێلە ماوەتەوە و لەوێێشەوە پیلانی کوشتنەکانی داناوە و 13 کەسی کوشتووە و کاتێکیش گەڕاوەتەوە بۆ هۆتێل  سيسيل، لە قادرمەی فریاگوزاریەوە چۆتەوە ژورەکەی و تەنانەت جلە خوێناویەکانیشی کردۆتە زبڵدانی هۆتێلەکەوە.

دواتریش بیاوکوژی نەمسایی، جاک ئونترفیگەر کاتێک هاتۆتە ئەمریکا و بە پارە خەڵکی کوشتووە ، هەر لە هۆتێل  سيسيل ماوەتەوە
لە ساڵانی هەشتاکان و نەوەدەکانیشدا ناوبانگی هۆتێلەکە هێندەکی دیکە خراپ بوو
چونکە ئافرەتانی سۆزانی و کەسانی ئالودە بە ماددەی هۆشبەر و خەڵکی خراپەکار تێیدا دەمانەوە
هەر بۆیە لە ساڵی 2011  خاوەنی هۆتێلەکە ناوەکەی گۆڕی بە "ستەی ئۆن مەین"
بەڵام خەڵک هەر دەیانوت هۆتێل  سيسيل
بە گۆڕینی ناو و نوێکردنەوەی هۆتێلەکەش کێشەکان هەر چارەسەر نەبوون 
بەتایبەتیش کە ڕووداوی دیارنەمای گەشتیارێکی کەنەدی لە هۆتێلەکەدا روویدا 
ئەو گەشتیارە ناوی ئیلیسا لام بوو
لە ساڵی ٢٠١٣ لە هۆتێل  سيسيل مابویەوە
لە ئاسانسۆری  هۆتێلەکەدا دەرکەوتووە کە شڵەژاوە و خۆی لە شتێک دەشارێتەوە


بەڵام دواتر دیارنامێنێت و وندەبێت
پاش 13 ڕۆژ میوانەکانی هۆتێل  سيسيل گلەی لە گۆڕینی تام و بۆنی ئاوی هۆتێلەکە دەکەن 
کاتێک کارمەندانی هۆتێلەکە تەنکیەکانی ئاوی هۆتێلەکە دەپشکنن
دەبینن جەستەی  ئیلیسا بە رووتی و بە خنکاوی لەنێو تەنکی ئاوەکەدایە
دواتریش ڕووداوەکە وەک خۆکوژی ناوی برا
هەموو ئەم ڕووداوانە وایکرد کە هێندەی دیکە ناوبانگی هۆتێلەکە بشکێت و کەس نەوێرێت بچێتە ناوی
بەجۆرێک ئێستا بۆتە باڵەخانەیەکی چۆڵ و خاوەنەکەی دایناوە بۆ فرۆشتن 
بەڵام تا ئێستا کەشیش ئامادەنییە بیکڕێت

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations