هەواڵ- کوردستان

لاهور جەنگی لە لالەزارەوە بۆ قوشتەپە

14/03/2024

468 جار خوێندراوەتەوە


لاهور جەنگی لە لالەزارەوە بۆ قوشتەپە
لیستەکەی لاهور دەبێتە پلان B پارتی
ئەو بەنیازی چییە و چۆن خۆی رێکدەخاتەوە؟
بۆچی لە هەولێرەوە دەستبەکارەکانی دەکات؟
لاهور جەنگی بورهان دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان و
لەو چوارچێوەیەدا لیستەکەی بە ناوی (بەرەی گەل) لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردووە.
بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە ئەوەیە کە هەموو چالاکییەکانی بردوەتە هەولێر
هەر دوێنێش بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی کۆمسیۆن
لاهور جەنگی، کۆنگرەی دامەزراندنی لە هۆڵی ئیسکان لە هەولێر ئەنجامدا
لە کۆنگرەکەدا فەرهاد عومەر، هاوسەری ژینۆ محەمەد کرایە سەرۆکی حزبەکەی لاهور جەنگی و
13 كه‌س وه‌ك ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى هه‌ڵبژێردران
بەڵام هیچکام لە لاهور جه‌نگى و سه‌ركرده‌كانى نزیكى کە لە یەکێتی دەرکران
به‌شداری کۆنگرەکەیان نەکردووە.
ئەنجامدانی کۆنگرەی دامەزراندنی لاهور جەنگی لە هەولێرەوە لەکاتێکدایە
کە ئەو لە ماوەی ڕابردووشدا زەوییەکی لە ناوچەی قوشتەپە لەسەر ڕێگای هەولێر - کەرکوک
بە ڕووبەری پێنج دۆنم زەوی بە 325 هەزار دۆلار کڕیوە
کە خانویەکی تێدایە بە ڕووبەڕی 350 مەتر
ئەو دەستیشیکردووە بە  دروستکردنی باڵەخانەی نوێ لە زەوییەکەدا
ئەمەش بە ئامانجی بەکارهێنانی بۆ کار و چالاکییە حزبییەکانی لە داهاتوودا
بەم پێیەش دەیەوێت بنکە و بارەگای حزبەکەی لە لالەزارەوە بگوازێتەوە بۆ ناوچەی قوشتەپە لە هەولێر
بەڵام دەستپێکردنی چالاکییەکانی لاهور جەنگی لە هەولێرەوە
ئاماژەی سیاسیی دیکەی لەپشتەوەیە
بەتایبەتیش کە پاراستنی پارتی و مەسرور بارزانی، هیچکات رێگا نادەن
لاهور جەنگی بەو دەستکراوەییە لە هەولێردا کاربکات
گەر بەرژەوەندی هاوبەشیان پێکەوە نەبێت
هەر بۆیە لیستەکەی وەک دووەم لیستی پارتی دەبێت بۆ هەڵبژاردن و
وەک پلانی B بەکاریدەهێنێت
بۆ ئەوەی بتوانێت لەو ڕێگەیەوە دژی سلێمانی کاربکات
لەو بارەیەوە هێمن كەریم چاودێری سیاسی لە لێدوانێكدا تایبەت بۆ #كۆباس وتی:
پارتی لەم قۆناغەدا دەست بۆ شەیتان دەبات بۆ دەربازبوونی لەو دۆخەی تێیكەوتووە و
دەیەوێت بە هەرجۆرێك بووە قەرەبووی ئەو 11 كورسییەی پێكهاتەكان بكاتەوە و
بۆ ئەوەش لەم قۆناغەدا پەنای بردووەتە بەر لاهور جەنگی بورهان و بەكاریدەهێنێت
تا ئەوكاتەی ئیشەكەی پێ جێبەجێ دەكات
هێمن کەریم وتیشی "بڕیارە لیستەكەی لاهور لە هەولێرەوە رابگەیەنرێت و
دەیەوێت لەو رێگەیەوە پەیام بگەیەنێت كە لە سلێمانی ئازادی نییە لەكاتێكدا
زۆربەی خەڵكی هەولێر و بادینان ئاوارەی سلێمانی بوون لە ترسی كوشتن و
گرتنیان و لاهوریش ئێستا لە سلێمانی ئازادە كاری خۆی دەكات.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations