هەواڵ- کوردستان

لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمان هەڵوێستی خۆی لەبارەی گرانبونی نرخی بەنزین خستەڕوو

12/06/2021

434 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێویستە رێکارەکانی ھاتنی بەنزین ئاسان بکرێت، ئاسانکاری بۆ سەرجەم بازرگانان بکرێت، ناکرێت بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ببێتە بارگرانی لەسەر خەڵک.
گولیزار رشید سندی جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی گرانبونی نرخی بەنزین لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی: "پێویستە رێکارەکانی ھاتنی بەنزین ئاسان بکرێت، ئاسانکاری بۆ سەرجەم بازرگانان بکرێت، ناکرێت بەرزبونەوەی نرخی بەنزین ببێتە بارگرانی لەسەر خەڵک گرفتێکی گەورەیە دەبێت چارەسەری خێرای بۆ بدۆزرێتەوە، ئێمە کە لەپەرلەمان یاسامان دەرکرد بۆ ئەوە نەبو رێکارەکان ببنە ھۆکاری گران بونی نرخی بەنزین".

ئاماژەی بەوەشکردوە، کاتی خۆشی ئەو مەرجەیان دانا کە ئاسانکاری بکرێت بۆ هێنانی بەنزین، بۆیە گرنگە کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکومەت بکەن و ھۆکارەکانی ئەو گران بونە دیاری بکرێت و رێکاری خێرا بۆ چارەسەر بدۆزرێتەوە.

تا دێت نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە و لە ئێستا یەک لیتر بەنزینی نۆڕماڵ 700 دینار، یەک لیتر بەنزینی محەسەن 750 دینار و یەک لیتر بەنزینی سۆپەر 800 دینارە، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایی شۆفێرانی لێکەوتوەتەوە.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations