هەواڵ- کوردستان

تەندروستی هەرێم ئاماری نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

14/06/2021

408 جار خوێندراوەتەوە


تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە هەرێم،(١٠٥٢٨) پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لەو رێژەیەش ٦١٣تووشبووی نوێ بە کۆرۆنا تۆمارکراوە، هاوکات ١١ تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ دووشەمە، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەهەرێم بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٦١٣ تووشبووی نوێ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم تۆمارکراوە، هاوکات ٦١٢ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.
جێی باسە، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، هاوکات، تائێستا لە عێراق ١١ملیۆن و ٦٠٤ هەزار و ٩٤ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠ ملیۆن و ٧٢٠  هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ١٣٧ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations