هەواڵ- کوردستان

هێزه‌كانی پشتیوانی دوی یه‌كه‌ی 70 خرایه‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌

21/06/2021

403 جار خوێندراوەتەوە


له‌نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دوی یه‌كه‌كه‌یان بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند، له‌نامه‌یه‌كی ره‌سمیدا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئاراسته‌ی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ كراوه‌، تیایدا ئاماده‌یی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ده‌ربڕاوه‌، كه‌ هێزه‌كانی پشتیوانی دوی یه‌كه‌ی حه‌فتا، بخرێته‌ سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌.
ئەمڕۆ دووشەمە میران بەکر، سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، وەزیری پێشمەرگە ستایشی بڕیاری گەڕانەوەی هەردوو هێزەکانی پشتیوانی (یەک و دوو)ی یەکەکانی حەفتاو هەشتا دەکات و "لە چەقی بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی و نەتەوەیانەش، بۆ دروستکردنی هێزێکی یەکگرتووی سەربازیانەی سەردەمی داوا دەکات لە هەنگاوەکانی داهاتوو سەرجەم هێزەکان لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا کۆببنەوە." 
دەشڵێت، "هەنگاوی گەڕانەوەی هێزەکان بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە لەئەنجامی خێراترکردنی پڕۆسەی رێفۆرمی سەربازیە و ئاراستەی کاروانی چاکسازیش لەوەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت." 

باسی لەوەشکردووە، لەسەر ئەو پرسەش ئەمڕۆ ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق لەمیانی دیداری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە دەستخۆشی لەو هەنگاوانە کرد و ڕاشیگەیاند، دۆخی ئێستا و داهاتووی ناوچەکە پێویستی بە یەککڕیزی و یەکگرتووی هێزێکی نیشتمانی تۆکمەی پێشمەرگە هەیە و لەمبارەیەشەوە هاوکاری و هەمە ئاهەنگیەکانمان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت."

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations