هەواڵ- کوردستان

عەشیرەتى عوزێرییەکان کێن؟

13/02/2024

156 جار خوێندراوەتەوە


عەشیرەتى عوزێرى، یەکێکن لە عەشیرەتە دیارەکانى هەرێمى کوردستان و بە زۆربەى ناوچەکانى هەرێمى کوردستاندا بڵاوبوونەتەوە و لە زۆربەى شۆڕشەکانى گەلى کورددا رۆڵى بەرچاویان هەبووە و خەباتێکى زۆریان لەپێناو خاکى کوردستاندا کردووە.

لە ماوەى رابردودا کەسێکى سەربازى بە ناوى کوێخا دێرین دەرکەوت و خۆى وەک سەرۆک عەشیرەتى عوزێرى ناساند و قەڵاى عوزێرى دورستکرد و ناو و ناوبانگى عوزێرییەکانى بۆخۆى بەکارهێنا و لەو رێگەیەوە پارە و سەرانەى لە خەڵک وەردەگرت و دەیویست عەشیرەتەکە بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵى خۆیەوە، بەڵام هیچ کات عوزێرییەکان ئەویان بە سەرۆک عەشیرەت نەزانیوە.

عوزێرییەکان لە چوار تایەفە پێکهاتوون، هیچ کام لەو چوار تایەفەیە کاروبارەکانیان کوێخا دێرین نەسپاردووە..

1-تايەفەى يەكەمى عەشیرەتى عوزێرى بريتيە 
لە سمايل عوزێرى، کە ئەكرەمى حاجى عەبدوڵاى مەلا ساڵح ئەرکى ريكخستنى ژيانى تيرەکەى لە ئەستۆ گرتووە.
2-تايەفەى دووەمى عەشیرەتى عوزێرى ميرالەييە، 
کە چەند كەسايەتيەك ئەركى راپەراندنى كارەكانيان گرتووە كەبريتين 
لە (ميران، سەيدا، وەيسه، جوامير، چراغ، شا محمد، صالح حمەامين، رەشەى حمزەمەر، حمەعلى روستەم، حاجى ابراهيمى چەرمەگا، مجيد رؤستەم، عومەر حەمەعلى).
3- تايەفەى سێهەمى عەشیرەتى عوزێرى بريتيە لە گۆمەيى 
کە لەلايەن چەند كەسايەتیيەكى ناودار و لێهاتووەوە ئەرك و كارەكانيان بەرێوەچووە 
كەبريتين لە: (شابان، فەقى محمد، فەقى حمەامين، حاجى حسن كرژە، عوسمانى حاجى حسنى كرژه).
4تايەفەى چوارەمى عەشیرەتى عوزێرى بريتيیە لە قەرەوەيسى 
کە ئێستا سدیقى حاجى شريف ئەرکى بەڕێوەبردنى ئەو تایەفەیەى لە ئەستۆیە.

کۆباس لەگەڵ چەند کەسێکى دیارى ناو عەشیرەتى عوزێرییەکان قسەى کرد و هەموان رەتیان کردوە کە کوێخا دێرین سەرۆک عەشیرەتى عوزێرییەکان بێت و ئەوان باسیان لەوە کرد کە دێرین پارە و دەسەڵاتى هەبووە، بۆیە خۆى وەک سەرۆک عەشیرەت ناساندووە و ناو و ناوبانگى عەشیرەتەکەى بۆخۆى بەکارهێناوە و قەڵاى دروستکردووە..

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations