هەواڵ- کوردستان

نهێنی کوشتنی دوو گەنجە عەرەبەکە لە سلێمانی ئاشكرا دەبێت

15/02/2024

126 جار خوێندراوەتەوە


هۆکاری کوشتنەکەیان چی بووە و چۆن کوژراون ؟
کەسی سێیەم کێیە کە گیانی لەدەستداوە؟
ئەفسەرێکی لێکۆڵینەوەی کوشتن، هەموو شتێک  بۆ کۆباس ئاشکرا دەکات
کاتژمێر چواری بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 11ی شوباتی 2024
 لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی
دوو کەسی بەڕەگەز عەرەب لە ماڵێکدا دەکووژرێن
ئەفسەرێکی لێکۆڵینەوەی کوشوتن وردەکاری رووداوەکەی بۆ کۆباس ئاشکرا کرد و رایگەیاند 
ئەو دوو کەسەی کە کوژراون  یەکێکیان  ناوی جاسم فەهداوی بووە و تەمەنی 40 ساڵە و خاوەنی 7 منداڵە
 ئەوەی دیکەشیان ناوی لیس ئەحمەد بووە و تەمەنی 30 ساڵە و دوو منداڵی هەیە 
ئەم دوو کەس کاری بازرگانیان کردووە  و لە سلێمانیەوە  بۆری ئاو و ئاوەڕۆیان  بردۆتە بەغدا و لەوێ فرۆشتوویانە
هەر بۆیە زوو زوو  هاتوچۆی سلێمانییان کردووە 
بەڵام بەهۆی بوونی کێشە لەنێوان ئەو دوو بەڵێندەرە عەرەبە و هاوبەشێکی دیکەیان کە کوردە 
شەوی 11ی شوبات پاش ئەوەی گەڕاونەتەوە بۆ ئەوە ماڵەی کە لێی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی
ئەو تۆمەربارە  کە هاوڕێی خۆیان بووە و کاریان بەیەکەوە کردووە
 کێشەی لەگەڵیاندا هەبووە چۆتە ماڵەکەوە 
 دواتریش 6 فیشەکی ناوە بە یەکێکیانەوە و 3 فیششەکی بەوەی دیکەیانەوە.
هەر بۆیە بەوتەی ئەفسەری لێکۆڵینەوە  کوشتنەکە پەیوەندی بە بابەتی سیاسییەوە نەبووە و لەو ماڵەدا شەڕەکە درووستبووە و تاوانەکە ئەنجام دراوە
تا ئێستاش لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارەکە و پاڵنەرەکانی پشت تاوانەکە بەردەوامە
رووداوەکە هەر لێرەشدا تەواو نابێت و 
لەکاتی هاتنی کەسووکاری کوژراوەکانیشدا  لە  بەغداوە بۆ سلێمانی 
ئۆتۆمبێلێکیان وەردەگەڕێت و ئامۆزای  یەکێک لە کوژراوەکانیش گیان لە دەستدەدات و پرسەکەیان دەبێتە سێ دانە
هەر چەند رۆژێک پاش ئەو تاوانەش، هێزە ئەمنیەکان لە سلێمانی لێکۆڵینەوەی وردیان دەستپێکرد  و توانیان  تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن 
لە پاش ئەوەش ڕێشسپیەکانی هۆزی بەنی تەمیم هاتنە سلێمانی و رایانگەیاند لە سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و  لایەنە ئەمنییەکانی سلێمانی و خەڵکی سلێمانی دەکەین کە هاوکار و پشتوانمان بوون بۆ دۆزینەوە تۆمەتبارانی کوشتنی بە ناحەقی دوو رۆڵەکەیان 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations