هەواڵ- کوردستان

ئایا راستە ژنان هەندێ کەیسی دادگا یەکلا دەکەنەوە؟

16/02/2024

119 جار خوێندراوەتەوە




ئایا دادگاكان لە بەرژوەندی ژنان بڕیاردەدەن؟
هەندێک کات لە یەکلابوونەوەی دۆسیەیەکدا لە بەرژەوەنی ژنان
گومانی ئەوە درووستدەکرێت کە دادگا و دادوەرەكان لە بەرژوەندی ژنان بڕیار دەدەن و 
مافی پیاوان وەكو پێویست لەبەرچاو ناگێرێت 
ئەوەش جۆرێك سەرنجی دروستكردووبوو 
بەوەی چۆن دەبێت یاسا رەگەز ناسبێت و 
لە بەرژوەندی ژنان كەیسەكان یەكلایی بكاتەوە. 
محەمەد حەسەن مامە پارێزەر لەوبارەیەوە بۆ كۆباس وتی، 
وروژاندنی ئەم پرسانە تەنها دەنگۆیە و 
هیچ بنەمایەكەی نییە 
چونكە هیچ شتێكی وا لە دادگاكان بەدی نەكراوە 
ئەگەر مجامەلەیەكی لەو جۆرەش هەبێت لەنێوان دادوەرێك و كەسێكی سكاڵاكار 
پێم وانییە كاریگەری لەسەر دۆسیەكە دروستبكات، 
چونكە ئەو ئەو دۆسیەیە دواتر پێداچوونەوەی بۆ دەكرێت و 
بەڵگەكان دۆسیەكە یەكلایی دەكاتەوە و 
دادوەر هیچ دەسەڵاتێكی لەسەر بەڵگەكان نییە. 
بەپێی بەدواداچوونەكانی كۆباس بەهێزی شاهید و بەڵگە ئەو دوو حاڵەتەن 
كە كەیسەكان یەكلایی دەكەنەوە و خۆ ئەگەر كەموكورتییەكیش هەبێت لە بڕیارەكان
لەدوای تەمیزكردنەوەی داواکە 
كەم و كورتییەكان و كێشەكانی دۆسیەكە ئاشكرا دەبن. 
گۆنا مەجید كە خانمە پارێزەرێكە بۆ #كۆباس ئەوەی وت، 
من ماوەی 12 ساڵە كاری پارێزەری دەكەم 
شتی وام بەدی نەكردووە 
چونكە هەر سكاڵایەك بەرز دەكرێتەوە 
بەپێی چەند رێككارێكە 
لەوانەش شاهید لە نێوانیان هەبێت و بەڵگەی پێویستیش هەبێت، 
ئەوەشی دەوترێت لە بەرژوەندی ژنانە رەنگە پێش بڕیاری دادگا وترابێت 
چونكە لەدوای بڕیاری دادگا بڕیارەكان جێگیرن و 
دەتوانرێت ئەوكات سەرنجی لەسەر بدرێت.
بەپێی بەدواداچوونەكانی كۆباس لە هەندێك ناوچە 
كە دەسەڵاتی یاسا بەتەواوی تێدا جێگری نەكراوە 
رەنگە هەندێك كەیس لە بەرژوەندی لایەك یەكلایی بكرێتەوە 
بەڵام ئەوەش دوای تەمیزكردنەوە بڕیارەكە گۆڕانكای تێدا دەكرێت، 
چونكە هەرگیز ناكرێت یاسا خاتری تێدا بەكاربهێنرێت، 
لەكاتێكدا  دادوەری دادگاكان سوێندی یاساییان خواردووە و 
ئەگەر شتێكی لەوجۆرەش بكرێت و 
ئەوە ئاشكراببێت زۆر قورس لەسەر دادوەرەكە دەشكێتەوە. 
هاوكات دكتۆر زیاد ئەنوەر یاساناس 
بۆ كۆباس وتی، "
ئەوەی دەوترێت بەرژوەندی ژنان پێش دەخرێت و 
كەیسێك ژنی تێدا بێت دەگۆڕێت دوورە لە راستییەوە 
چونكە یاساكان جێگیرن و بە هیچ جۆرێك 
بۆ هیچ رەگەز و كەسێك گۆڕانكاری تێدا ناكرێت .

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations