هەواڵ- کوردستان

چیرۆکی 15 ژن لە ژیانی ئەبووبەکر بەغدادیدا

16/02/2024

155 جار خوێندراوەتەوە


چیرۆکی 15 ژن لە ژیانی ئەبووبەکر بەغدادیدا

دواجار ژنەکەی ئەبووبەکر  بەغدادی هەموو شتێکی ئاشکرا کرد
10 کەنیزەی  ئێزیدی هەبووە و تەنانەی هەندێک شەو کچی ئەمریکیشی لابووە
یەکێک لە ژنەکانی 13 ساڵ بووە و هاوتەمەنی کچەکەی بووە 
ژنەکەی بۆ یەکەمجار هاتە قسە و هەموو شتێک لەسەر هەوەسبازیەکانی ئەبوبەکری بەغدادی  ئاشکرا دەکات
ئەسما محەمەد
هاوسەری ئەبوبەکر بەغدادی
بۆ یەکەمجار لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا دەرکەوت
ئەو لەو چاوپێکەوتنەدا نهێنی زۆرەی لەسەر مێردەکەی و دەوڵەتەکەشی ئاشکرا کردووە
ژنێکی تەموومژاویی
ئەسما محەمەد
یەکەم ژنی ئەبووبەکر بەغدادی بووە
هەر بۆیە زۆرترین ماوە لەگەڵیدا ماوەتەوە و زۆر نهێنی لەسەر ژیانی دەزانێت
بەڵام بۆخۆی ژنێکی تەموومژاوی و نادیار بووە
ئەسما لە ساڵی 1999 هاوسەرگیری لەگەڵ ئەبوبەکر بەغدادیدا کردووە
ئەو لە ساڵی 2018 لە تورکیا دەستگیرکرا، بەڵام حکومەتی تورکیا ساڵی 2019 دەستگیرکردنەکەیان راگەیاند
ئێستاش لە زیندانێکی فیدڕاڵی لە عێراقدا دەستبەسەرکراوە
ئەسما بۆ یەکەم جار لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا دەردەکەوێت و دانی بە زۆر زانیاری نهێنیدا نا لەسەر مێردەکەی
بەغدادی میانڕەو
ئیبراهیم بن عەواد 
ناسراو بە ئەبووبەکر بەغدادی
لە ساڵی 1971 لەدایک بووە 
سەرەتا کەسێکی میانڕەوو و ئاسایی بووە
سەرقاڵی خوێندنی ماستەر بووە لە زانستە شەرعیەکان
بەڵام لە ساڵی 2004 کاتێک لەلایەن ئەمریکیەکانەوە بۆماوەیەک دەستگیر دەکرێت
ئیدی پاش ئازادبوونی بیرکردنەوەکانی  دەگۆڕێیت
لە ساڵی 2010 وە پەیوەندی لەگەڵ رێکخراوی قاعیدە لە عێراق درووستدەکات و دەچێتە نێو گروپە تیرۆریستیەکانەوە
وەک ئەسما دەڵێت، پاش ئەوە، ژیانی ئەویش بەتەواوەتی گۆڕاوە
ئیدی تەنانەت بۆ لای پزیشکیش بەتەنها نەیانتوانیوە بچنە دەرەوە لە ماڵ
هەر ماوەیە و لە شوێنێک بوون
لە بڕیاردانیشدا هیچ رۆڵێکیان نەبووە و ئەبووبەکر بەغدادی هەمووکات پێی وتوون کە ئەو خۆی بڕیار دەدات و گوێ لە ژنەکانی ناگرێت
بەوتەی ئەسما، خۆبەزلزانی بەغدادی گەیشتبووە ئەو ڕادەیەی دەسەڵاتەکەی بەهەموو جیهاندا فراوان بکات تا بگات بەوەی بەشێوەیەکی نێودەوڵەتی دان بەدەوڵەتی خەلافەتدا بنرێت
ئالوودەبوون بە ژنان
بەوتەی ئەسما محەمەد
ئەبووبەکرد بەغدادی ئالوودە بووە بە ژنانەوە
ئەو  چوار ژن و 11 منداڵی هەبووە
دووان لە ژنەکانی ئێستا دەستیگیرکراون 
دوو دانەی دیکەشیان لە ساڵی 2019 لە سوریا لەگەڵ بەغدادیدا کوژران 
یەکێک لە ژنەکانیشی منداڵێکی تەمەن 13 ساڵی عێراقی بووە 
کە هاوتەمەنی کچەکانی خۆی بووە 
ئەبووبەکر بەغدادی جگە لەو 4 ژنە رەسمیەیەی خۆی
ژمارەیەکی زۆر کەنیزەکیشی هەبووە
بەوتەی ئەسما 10 کەنیزەکی ئێزیدی هەبووە
ئەمە جگە بوونی کەنیزەکی بیانیش
بەو پێیەی یەکێک لە کەنیزەکەکانی کچێکی ئەمریکی بووە بەناوی كايلا مولر
چونکە کایلا خۆی لای کەنیزەکێکی دیکەی ئێزیدی بەناوی لیا مەلا
باسی لەوە کردووە کە بردویانەتە لای بەغدادی و دەستدرێژی کردۆتە سەر و هەڕەشی کوشتنیشی لێکردووە گەر بەرگری بکات
بەم پێیەش  ئەو ژنانەی کە لە ژیانی بەغدادیدا  بە بەڵگە سەلمێندراون  گەیشتۆتە 15 ژن
هەر بۆیە  ئەسما محەمەد لە دیمانەکەیدا دانی بەوەدا ناوە کە 
سەرکردەی داعش و سەرکردەکانی ناو ڕێکخراوەکەی 
 ئارەزووی هەوەسبازییان بۆ ژن  زۆر بووە و "دەوڵەتی خەلافەت"یان کردووە بە "دەوڵەتێک بۆ ژنان".
ئەو وتوشیەتی 
"ئارەزووە هەوەسبازییەکانی بەغدادی و ئەندامانی ڕێکخڕاوەکەی بۆ ژنان هەموو سنوورە مرۆڤایەتییەکانی تێپەڕاندبوو"
دەوڵەتەکەی بەغدادی لە ساڵی 2014  دەستی بەسەر ناوچەیەکی زۆری عێراق و سوریادا گرتبوو، لە ساڵی 2017 لە عێراق کرانە دەرەوە و لە ساڵی 2019 ش بەغدادی لە سوریا کوژرا و کۆتای بە خەونی دەوڵەتەکەشی هێندرا.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations