هەواڵ- کوردستان

مامۆستا فاتیح شارستێنی، بۆ لە وتارخوێنی نەما ؟

17/02/2024

178 جار خوێندراوەتەوە


موچە لەسەر وتاردان وەرناگرێت و بەیانی تا ئێوارە کەسابەت دەکات
مۆبایلی پێنییە و بە ساڵیش تەماشای تەلەفیزیۆن ناکات
پێیەکی لە سلێمانی و پێیەکی لە هەولێرە 
گروپە توندڕەوەکان هەوڵی تیرۆرکردنی دەدەن و لە  هەولێریش رێگری وتاردانی لێدەکەن 
بەڵام بۆچی ئەو چیدیکە لە مزگەوتی رێگای بەهەشت لە هەولێر وتار پێشکەش ناکات؟
ئایا دوور خرایەوە؟ یاخود خۆی وازی هێنا
بەرنامەی بۆ داهاتوو چییە و ئایا لە وتاردان بەردەوام دەبێت؟
فاتیح شارستێنی یەكێك لە مامۆستا ئایینییەكان و وتار بێژە بەناوبانگەكانی هەرێمی كوردستان 
كە بە وتارەكانی سەرنجی زۆربەی خەڵكی بۆ خۆی راكێشاوە 
مامۆستا فاتح شارستنی، جیاواز لە زۆرێک لە مامۆستا ئایینیەکانی دیکە 
هیچ موچەیەک لە حکومەت وەرناگرێت و بۆخۆی کاسپی دەکات 
ئەو لە بەیانیانەوە تا ئێوارە دەچێتە سەر کار و شەوانیش بۆ خوێندنەوە و ئامادەکردنی وتارەکانی تەرخان دەکات
وەک خۆی دەڵێت جاری وا هەیە بە ساڵیش تەماشای تەلەفیزۆن ناکات و ژیانی لە نێو کتێبەکاندایە 
ئەو خاوەنی سێ کتێبخانەی گەورەی هەیە 
کە تێیدا قورئانی پیرۆز و فەرموودە و کتێبە ئیسلامیەکان دەخوێنێتەوە
شەوانیش درەنگ کتێبی ئەدەبی و ڕۆمان و بیرەوەریەکان دەخوێنێتەوە
مامۆستا فاتح شارستنی بە جیاواز لە خەڵکی ئێستا باس لەوەش دەکات کە ماوەی 5 ساڵە مۆبایلی پێنییە و بەکاری ناهێنێت
ئەمەش بەهۆی  بوونی کێشەی تەندرووستی لە گوێجکەیدا
ئەم مامۆستایە  دوای ئەوەی لە سلێمانی وتارەكانی زۆر دەچێتە ناو خەڵك و دەنگدانەوەی زۆری دەبێت 
دواتر لەسەر داواكاریی خەڵك چوار ساڵ پێش ئێستا رووی لە هەولێر كردو 
چووە مزگەوتی رێگای بەهەشت بۆ وتاردان 
مزگەوتەكەی رۆژانی هەینی جمەی دەهات لە خەڵك و نوێژخوێن. 
بەڵام ئەوەی بووە جێگەی نیگەرانی هاوڵاتییان و نوێژخوێنانی هەولێر، 
ماوەی نزیكەی سێ هەینییە وتاری نییە 
بۆ ئەوەش مامۆستا فاتیح شارستێنی دەڵێت 
"من لە هەولێر هیچ كارێكی فەرمیم نەبووە و نە كارمەندی وەزارەتی ئەوقاف بووم 
بەڵكو خۆبەخش بوون و وەكو میواندارییەك بانگی ئەو مزگەوتە كرام 
ئێستاش دیارە میواندارییەكەم كۆتایی هاتووە و چیتر ناتوانم لە هەولێر وتاربدەم و 
ئەو مزگەوتەش كارمەند و وتاربێژی خۆی بۆ دانراوە". 
بەپێی زانیارییەكانیش باس لەوەدەكرێت 
بەهۆی ئەوەی مامۆستا فاتیح پابەند نابێت بەو بابەتانەی کە ئەوقافی هەولێر بۆ وتارخوێنەرەکانی دەنێرێت و 
خۆی وتار ئامادە دەكات و 
هەروەها بەهۆی رەحنە گرتنەوە، 
چەند جارێك ئاگادار کراوەتەوە، 
بەڵام ئەو پابەند نەبووە 
دواتر لەلایەن ئەوقافی هەولێر 
مامۆستایەكی ئانییان رەوانەی مزگەوتەكەی كردووە
هەر بۆیە ئەویش دوورکەوتۆتەوە
نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بۆ كۆباس وتی، 
مامۆستا فاتیح یەكێكە لە مامۆستا ئاینییە بەڕێزەكان و 
ناوبراو هیچ سزایەكی لەسەر نییە و كارمەندی وەزارەتی ئەوقافیش نییە 
بەڵكو بەخواستی خۆی وازی لە وتاردان هێناوە و داوای بەخشینی کردووە". 
كۆباس ئەوەشی زانیوە ئەگەر هەر مامۆستایەكی ئاینی بە سزادان لە وتار دوور بخرێتەوە 
ناتوانێت لە هیچ پارێزگایەك وتاری هەبێت 
بەڵام بەهۆی ئەوەی مامۆستا فاتیح شارستانی كارمەندی ئەوقاف نییە 
رەنگە نەتوانرێت ئەو سزای بۆ دیاری بكرێت و 
جگە لەوەش وەزارەتی ئەوقاف رەتیدەكاتەوە سزا درابێت.
سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ سلێمانی وتاردان لە مزگەوتەكانی سلێمانی، 
هاوژین رەئوف بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی بۆ كۆباس وتی، 
تا ئێستا بەڕەسمی مامۆستا فایتح شارستێنی داوای گەڕاندنەوەی نەكردووە 
بۆ هیچ مزگەوتێك و هەركات خۆی بیەوێت سەردانمان دەكات".

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations