هەواڵ- کوردستان

بافڵ تاڵەبانی.. کاریزمایەکی سیاسیە لە کوردستان

19/02/2024

172 جار خوێندراوەتەوە


بافڵ تاڵەبانی … کاریزمایەکی سیاسیە لە کوردستان
ئەو سەرکردەیەی  توانی حزبێکی داڕووخا و پەرتەوازە یەکبخات و بەهێزی بکاتەوە
بەردەوام لە نێو خەڵکدایە و مانۆڕە سیاسیەکانیشی بەردەوامە
لە هەر شوێنێک دژایەتییەکى ئیسلام هەبێت ئەو دژى دەوەستێتەوە..
هاوڕێکانی لە بیر ناکات و ئەوەی کە دەشیڵێت دەیباتە سەر 

بافڵ جەلال تاڵەبانی کێیە؟
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانى 
ساڵى 1973 لە بەغدا لەدایکبووە
کوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییە
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دوای دەرکەوتنەیەوە چەند جارێک باسی ناوەکەی کردوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەناوى بافڵەکەى چەمى ڕێزانەوە ناونراوە 
بافڵ جەلال تاڵەبانی ژیانى منداڵى و گەنجێتى لە ماڵى برایم ئەحمەدى باپیرى لە بەریتانیا بەسەر بردووە
سەرۆکی یەکێتی تەمەنى گەنجێتى زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە،‎لە ئەمریکا و بەریتانیا ستراتیژى سیاسى خوێندووە
ساڵى 1996 بەشدارى لە ڕاهێنانەکانى فەیلەقى فەرەنسادا کردووە و ساڵى 1998 یەکێک بووە لە بەشداربووانى ڕاهێنانە سەربازییەکانى بەریتانیا
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کاری سیاسیدا لەو ماوەیەدا بەرپرسى نووسینگەى سکرتاریەتى سەرۆک تاڵەبانى بووە
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ساڵى 2000 بەشدارى لە ڕاهێنانى هێزە تایبەتییەکانى ئەمریکادا کردووە دواتر  دەزگاى دژەتیرۆرى دامەزراندووە و بوەتە بەرپرسی کاروبارى دەزگاکە

‎لە دواى کۆچى دوایى سەرۆک مام جەلال گەڕانەوەى تەرمەکەى بۆ شارى سلێمانى بافڵ تاڵەبانى زیاتر لە جاران دەرکەوتەوە و بە ئاڕاستەى یەکخستنەوەى ناوماڵى یەکێتى کارى دەکرد و توانی دەنگە ناڕازییەکانى ناو یەکێتى و دەرەوەى یەکێتى ئاشت بکاتەوە. 
‎ئەگەرچی تا کۆنگرەى چوارەمى یەکێتى هیچ پۆستێکى لەناو یەکێتیدا نەبووە بەڵام لەساڵی 2018 ڕۆڵی کاریگەری لە دانانى سەرۆککۆمارى عێراقدا هەبوو.
لە ساڵی 2019 و لە کۆنگرەی چوارەمی یەکێتیدا بە ئەندامى سەرکردایەتى هەڵبژێردرا و دواتر لە ١٨ ی شوباتى 2020 بە زۆرینەى دەنگى ئەندامانى ئەنجومەنى سەرکردایەتى بە هاوسەرۆکى یەکێتى هەڵبژێردرا.
‎رۆژی ٢٨ / ٨ /٢٠٢٢ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەرکردایەتی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی  لەماوەی سەرۆکایەتی یەکێتییدا رۆڵی گرنگی گێڕا لە یەکخستنەوەی ریزەکانی یەکێتی ، بەهێزکردنەوەی پێگەی لەسەر ئاستی هەرێم عیراق و ناوچەکە و وەک سەرکردەیەکی کاریگەر لە ووڵاتدا زۆرترین دیدار و جوڵەی سیاسی هەبووە 
لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کۆی دەنگی ئەندامان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرایەوە

رێکخستنەوەی یەکێتی
یەکێتى دواى نەخۆشکەوتنى مام جەلال بە جۆرێک شێوا کە بەرەو توانەوە دەچوو، بێ سەرەوبەرەیی و دۆخێکى سەخت لەناو ئەو حیزبەدا سەرى هەڵدا، هەر گروپ بوو جیا دەبووەوە، هەر کەسەو هێزێکى سەربازى بۆخۆى دروست دەکرد، پارەى حیزبەکە تەخشان و پەخشان دەکرا، هەر بەرپرس بوو دەستى بەسەر مەرزەکاندا دەگرت..
ئەوەى لە بۆشایی مام جەلالدا لەناو یەکێتى رویدا شتێکى چاوەڕوانکراو بوو، چونکە ئەو سەرکردەیەک بوو دەیتوانى هەموو هێز و دژ بەیەکەکان کۆبکاتەوە، بەڵام نەخۆشکەوتن و دواتریش کۆچى دوایی مام جەلال، ئەو جیزبەى بە جۆرێک شێواند هیچى وەک خۆى نەما، هەر بەرپرس بوو حیزبەکەى جێدەهێشت، هەر باڵ بوو لەو حیزبە جیا دەبووەوە، هەر کەسەو لە ئاوازێک دەیخوێند.
یەکێتى واى لێهاتبوو، کەس لەگەڵ کەسدا نەدەگونجا، حیزبەکە دابەشکرابوو بەسەر دەیان گروپ و کوتلەدا و هەرکەس بۆ خۆى بوو.
کاتێک وەفدێکى بیانى دەهاتنە هەرێمى کوردستان و دەیانویست لەگەڵ یەکێتى کۆببنەوە، نەیان دەزانى لەگەڵ کام بەرپرس و باڵدا کۆببنەوە، ناچار بەس لەناو یەکێتى بەجیا لەگەڵ چەند گروپ و کەسێکدا کۆدەبوونەوە.
کاتێک بافڵ تاڵەبانى بوو بە سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانى کوردستان، هەموان گرەویان لەسەر شکست و نەمانى ئەو حزبە دەکرد، یار و نەیار کۆکبوون لەسەر ئەوەى ئیدى یەکێتییەکەى مام تەواو، لەناوخۆ و دەرەوەى حزبەکە دژایەتى سەرۆکى یەکێتى دەکرا، بەڵام وەڵامى بافڵ تاڵەبانى شتێکى دیکە بوو، وەڵامێک کە بۆ هەموان شۆکهێنەر بوو..
ئەو  لە دیدارى یەکێتیدا هات و سیاسەتێکى نوێى بۆ یەکێتى دا بە گوێى هەمواندا ئەویش ئەوە بوو کە یەکێتى پاشکۆى هیچ لایەن و وڵاتێک نابێت.

ئەو هات و یەکەم شت هێزەکانى رێکخستەوە و خستنیە ژێر یەک چەترەوە و ئیدى کۆتایی بەوە هێنا هەر بەرپرسە و خاوەنى هێزى تایبەتى خۆى بێت.
دواتر دارایی حیزبەکەى رێکخستەوە و تەخشان و پەخشانى پارەى حیزبەکەى راگرت و ستۆپ بەوانە کرا کە دارایی حیزبەکەیان خستوەتە خزمەتى خۆیانەوە..
ئەوانەى بەناو یەکێتییەوە ببوون بە مافیا بەسەر خەڵک و بازرگانەکانەوە، راپێچى زیندانى کردن و لێکۆڵینەوەیان لێکرا..
ئینجا دەستى برد بۆ ناوخۆى حیزبەکە و باڵ باڵێن و کوتلە و کوتلەکارى کۆتایی پێهێنا و حیزبەکەى کردە خاوەنى یەک بڕیار.
ئیدى یەکێتى بووەوە بەو یەکێتییەى مام جەلال کە لەسەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوە جسابێکى گەورەى بۆ دەکرا و کاتێکیش وەفدێکى بیانى دێتە لاى یەکێتى یەک وەفد پێشوازى لێدەکات و لەگەڵیدا کۆدەبێتەوە و سیاسەتى حیزبەکەشى خستوەتە خزمەتى خەڵکەوە

هێڵی سوری بافڵ تاڵەبانی (ئیسلام)
بافڵ تاڵەبانى خۆى لە بنەماڵەیەکى ئاینیی بووە و باپیرى کە دەکاتە شێخ حسامەدین لە شێخەکانى تەکیەى تاڵەبان بووەو بنەماڵەیەکى ناودارى ئاینیی بوون و بافڵ تاڵەبانیش هەر لەسەر ئەو بنەمایە، باوەڕى تەواوى بە ئاینیی ئیسلام هەیە و لە هەر شوێنێک دژایەتییەکى ئیسلام هەبێت ئەو دژى دەوەستێتەوە..
هەر بۆیە ئەو سەرۆکێکە کە پیرۆزییەکانى ئیسلام دەخاتە پێش هەموو شتێکەوە..
لە هەر شوێنێک دژایەتییەکى ئیسلام هەبێت ئەو دژى دەوەستێتەوە..
ئەو باوەڕە بتەوەى بافڵ تاڵەبانى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بنەماڵەکەیان، بنەماڵەیەکى ئاینى کورد پەروەر بووە و ئاینى زۆرینەى خەڵکى کوردستانیش، ئیسلامى پیرۆزە و لەگەڵ خەڵکەکەیدا یەک دەگرێتەوە و هەر شتێک دژى پیرۆزییەکانى زۆرینەى خەڵکى کوردستان بێت، بافڵ تاڵەبانیش دژى دەوەستێتەوە..

کەسایەتیەکی بەهێز
بافڵ جەلال تاڵەبانى     جیاوازە لە هەموو سەرۆک و سیاسییەکى دیکە 
ئەو رون و راشکاوە، ئەوەى لە دڵیدا بێت دەیڵێت و پێچ و پەناى نییە
 کاتێکیش هاوڕێکانى توشى گرفتێک دەبن تا کۆتایی لەگەڵیان دەمێنێتەوە و هەرگیز دەستبەرداریان نابێت.
بەوەش ناسراوە کە کاتێک بڕیارێکیدا و قسەیەکی کرد 
ئەوا دەیباتە سەر
ئەو زۆر باوەڕی بە سەروەری یاسا هەیە و    کاتێک یەکێتى کەوتە ناو کێشەى ناوخۆییەوە و بە دۆخێکى سەختدا تێپەڕی، بافڵ تاڵەبانى هیچ کارێکى هەڵەى بەرامبەر ئەو کەسانە نەکرد کە هەڵەى گەورەیان کرد
بەڵکو  لەڕێى دادگاوە کێشەکەى کۆتایی پێهێنا.

سەرکردەی ناو خەڵک
بافڵ تاڵەبانى لە بنەماڵەیەکى شۆرشگێڕ و کۆمەڵایەتییدا لەدایک بووە 
 لە شاخ گەورە بووە و پەروەردە کراوە 
 دواتریش لە ئەوروپا ژیاوە و پەروەردەى ئەوێشى وەرگرتووە، ئەو هەردوو جۆر پەروەردەکەى لە ژیانیدا پەیڕەو کردووە، پەروەردەى شاخ و خێزانەکەى کە پەروەردەیەکى کۆمەڵایەتى و خەباتگێر و خزمەتکردن
 لەگەڵ پەروەدەى سادە و خاکى بوونى ئەوروپى..
هەر بۆیە 
بەجیاواز لە هەموو سەرکردە و بەرپرسە سیاسیەکانی دیکە 
بەوە ناسراوە کە بەردەوام لەناو خەڵکدا بووە و لە نزیکەوە قسەیان لەگەڵدا دەکات
رقیشی لەوەیە کە خەڵک دەستی ماچبکات و لە بەرامبەریدا خۆی بچوک بکاتەوە 
ئەو تەنانەت هێڵی سەوزی دامەزرداند
 کە ئەرکی سەنتەرەکە بریتییە لە وەرگرتنی داواکاریی هاوڵاتییان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و دەرەوەی وڵات.
بۆ ئەوەی بەردەوام بتوانێت لەگەڵ هاوڵاتیاندا لەپەیوەندیدا بێت

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations