هەواڵ- تەندروستی

بۆچی کۆرۆنا نەزۆکت دەکات؟

26/10/2020

1453 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

توێژینەوەیەکی نوێ دەیسەلمێنێت ڤایرۆسی کۆرۆنا دەتوانێ ببێتە هۆی نەزۆکیی پیاوان، ئەو کەسانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە دەبن، پاش چاکبوونەوە دەبێ لەلایەن پزیشکی پسپۆری بواری نەزۆکییەوە پشکنینیان بۆ بکرێت.

تیمێک لە پسپۆڕانی چینی باس لەوە دەکەن ، کۆرۆنا ئەتوانێ ببێتە هۆی نەزۆکیی پیاوان. بەپێی وتەکانی "لی یۆفنگ"ـی سەرپەرشتیاری تیمەکە، ئەو کەسانەی تووشی ئەم ڤایرۆسە ئەبن و لەبواری نەزۆکیشدا پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە، پاش چاکبوونەوە ئەبێ لەلایەن پزیشکی پسپۆری بواری نەزۆکییەوە پشکنینیان بۆ بکرێت.

ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەتوانێ بە تێکەڵبوون لەگەڵ پرۆتینی S و ئەنزیمی 2ـی ئانژیۆتانسین (ACE2)، زیان بە ئەندامەکانی جەستە ئەگەیەنێت. بەپێی توێژینەوە نوێیەکە، ACE2 ئەتوانێ سیەکان و زۆرینەی ئەندامەکانی جەستە بۆ نموونە دڵ، گورچیلە و تیرۆئید لەناو ببات. ئەم ڤایرۆسە هەروەها ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ACE2 لەناو هێلکەی گونی پیاواندا، کە دواجار نەزۆکی لێدەکەوێتەوە.

 

 

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations