هەواڵ- تەندروستی

زیانی خواردنەوە وزە بەخشەکان دەزانیت؟

04/11/2020

1897 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

پزیشکان هۆشداری دەدەن سەبارەت بە کاریگەری نەرێنی خواردنەوە وزە بەخشەکان، چونکە رێژەیەکی زۆریان لە کافایین و ماددەی نیاسیین ناسراو بە “ترشی نیکۆتینیك” تێدایە، چەندین مەترسی بۆ تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

زیانەکانی بریتین لە: 

١- دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.
٢- لێدانی دڵ زیاد دەکات و دەبێتە هۆی دڵە کوتێ.

٣- دەبێتە هۆی توڕەبون و زو هەڵچون.

٤-سەرئێشە زیاد دەکات.
٥- سیستمی خەو تێکدەدات و دەبێتە هۆی خەوزراندن.
٦- مەترسی توشبون بە نەخۆش شەکرەی جۆری دوەم زیاد دەکات بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی شەکر کە لە پێکهاتەیدا هەیە.
٧- زیان بە ددانەکان دەگەیەنێت و دەبیتە هۆی کلۆربونی ددان.
٨- هۆڕمۆنی سترێس بەرزدەکاتەوە و کەسەکە توشی سترێس و قەلەقی و دڵەراوکێ دەبێت.
٩- زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی شەکەتی و ماندوبون.
١٠- زیان بە جگەر دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەوکردنی جگەر.

 

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations