هەواڵ- تەندروستی

نیشانەیەکی نوێی کۆرۆنا ئاشکرا کرا

05/11/2020

1925 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، کە لە زانکۆی ئۆبێرتا دی کاتالۆنیا (UOC) ئەنجامدراوە و لە گۆڤاری پزیشکیی ( Clinical Immunology and Immunotherapy) بڵاوکراوەتەوە، تیشکی خستووەتە سەر ئەو راستیەی هەندێک لە تووشبووانی کۆرۆنا تووشی وڕێنە دەبن، کە ئەوەش بە نیشانەیەکی نویی ڤایرۆسەکە دادەنرێت.
غافیێر کۆریا لێکۆڵەر لە زانکۆی بۆردۆ لە فەرەنسا، دەڵێت: "ئەو وڕێنەکردنە بریتییە لە حاڵەتێک، کە کەسەکە هەست دەکات لە واقیعەوە دوورە، وەک بڵێی خەون دەبینێت".

دەشڵێت: "پێویستە لە ئامادەییدا بین، بەتایبەتی لە کاتی بوونی پەتایەکی هاوشێوە، لەبەرئەوەی هەرکەسێک هەندێک لەو نیشانانەی لێ بەدیاردەکەوێت، رەنگە تووش بووبێت".

لەگەڵ ئەوەشدا غافیێر کۆریا لێکۆڵەر لە زانکۆی بۆردۆ لە فەرەنسا لەگەڵ دیێگۆ ریدۆلار ریپۆل  لێکۆڵەر لە تاقیگەی دەماریی زانکۆی ئۆبێرتا دی کاتالۆنیا بە ژمارەیەک لێکۆڵینەوەی زانستیدا چوونەتەوە، کە لەبارەی کاریگەرییەکانی  کۆرۆنا لەسەر دەمارەکانی مێشک کراون، لەئەنجامی ئەو پێداچوونەوەیە بۆیان دەرکەوتووە؛ ژمارەیەکی زۆر ئاماژە هەن، دەریدەخەن ئەو ڤایرۆسە هەروەها کار لەسەر کۆئەندامی دەمار دەکات، بەجۆرێک گۆڕانکاری دروستدەکات و دەبێتە هۆی سەرئێشە و وڕێنەکردن.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations