هەواڵ- تەندروستی
توشبوانى کۆرۆنا دواى سێ مانگ توشى حاڵەتێک دەبن
کۆباس_
چەند پسپۆڕێكی دەرونی ئەوە ئاشکرا دەکەن، ئەو كەسانەی
لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکدەبنەوە، ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی و كێشە دەرونییەكان
زیاتر دەبێت.
بەپێی توێژینەوەیەک كە لەسەر چەند كەسێكی
توشبوو بە كۆڤید 19 ئەنجامدراوە، دەركەوتووە (20%)یان دوای چاكبونەوەیان و
لەماوەی (90) رۆژدا روبەڕوی چەند گرفت و كێشەیەكی دەرونی بونەتەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، دڵەڕاوكێ و خەمۆكی و كەمخەوی، بڵاوترین ئەو
حاڵەتانە بوون كە لای ئەو كەسانە تۆماركراون، تەنانەت هەست بەوەش كراوە بەشێكی مەترسی
ئەوەیان لەسەرە لەداهاتوودا توشی خەڵەفان ببن.
پسپۆڕێک بەپێویستی دەزانێت ئامێر و داهێنراوە
پزییشكییەكان ئامادەبن بۆ ئەوەی باشترین چارەسەر و چاودێری پێشكەش بكەن، ئەوەش لەبەرچاو
بگیرێت كە ئەو ژمارە و گریمانانەی توێژینەوەكە لەبارەی حاڵەتە دەرونییەكان خستوێتییەڕوو
لە ژمارە راستەقینەكان زیاترە.