هەواڵ- تەندروستی

پلازمای خوێن توشبوی کۆرۆنا چاک ناکاتەوە

27/11/2020

1099 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشرایدەکات، پلازمای خوێن یارمەتیدەر نییە بۆ چاکبوونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بە گوێرەی توێژینەوەیەک لە لە کلینیکێکی تایبەت بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا لە ئەرجەنتین کراوە و لە گۆڤاری نیو ئینگلاندا بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە بەکارهێنانی چارەسەری پلازمای خوێن بۆ نەخۆشانی کۆرۆنا کاریگەری ئەوتۆی نییە و مەترسی مردن لەسەر نەخۆشەکان بە رێژەیەکی بەرچاو کەم کەمناکاتەوە.

توێژینەوەکە لەسەر ٣٣٣ نەخۆش کراوە، کە سییەکانیان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە توشی هەوکردن بووە و پلازمای خوێنیان بۆ بەکارهێنراوە بۆ چارەسەرکردن، کەسەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دابەشکراون هەندێکیان چارەسەری ئاساییان بۆ بەکارهێنراوە و هەندێکیان چارەسەری پلازمای خوێن، دەرکەوتووە رێژەی مردن لەو کەسانەی کە پلازمایان بۆ بەکارهێنراوە ١١% بووە، بۆ ئەو کەسانەشی چارەسەری ئاساییان بۆ بەکارهێنراوە، رێژەکە ١١.٤% بووە.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations