هەواڵ- تەندروستی
لە چەندەم ڕۆژی سوڕی مانگانە سێکس بکرێت؟
کۆباس
هەرچەندە وا باوە کە لەکاتی سوڕی مانگانە نابێت ژنان سێکس بکەن، بەڵام توێژینەوە نوێیەکان ئەو پرۆسەیە دەگۆڕن و رؤژیک دیاری دەکەن.
توێژینەوە زانستیەکان و پزیشکان دەڵێن :" رۆژی حەوتەم لە سووڕی مانگانەی ژناندا باشترین کاتە بۆ جوتبون، چونکە ھۆڕمۆنەکانی بەرپرس لە سێکس دەگەنە بەرزترین رادە و ئەوەش متمانەیەکی زۆر دەدات بە ژن و ھەست بە ژنێتی خۆی دەکات".
ئاماژە بە چەند خاڵیکیش کراوە:
١- لە وەرزی ھاویندا تیشکی خۆر زیاددەبێت و ئەوەش بڕی ڤیتامین D زۆتر دەکات، بەپێی سەرچاوەکانیش ڤیتامین D پەیوەستە بە زیادبوونی رێژەی سکپڕبوون و حەزی سێکسی لە جەستەدا.
٢- لە تەمەنی بیستەکاندا ژن رێژەیەکی زۆر لە ئیسترۆجین دەردەدات و حەزی سێکسی دەگاتە لوتکە، ھەروەھا باشترین تەمەنە بۆ سکپڕبوون و ھێلکەدان لە باشترین دۆخدایە.
٣- لە تەمەنی چلەکاندا پیاو دەگاتە لوتکەی خۆی و رێژەی تێستۆستیرۆن زۆر بەرز دەبێتەوە و ژنانیش زۆر گونجاون بۆ ئەو کارە و لەو تەمەنەدا سێکس زۆر چێژبەخشە.