هەواڵ- تەندروستی

بۆچی دۆزەرەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا خۆی ڤاکسینەکە وەر ناگرێت؟

04/12/2020

2323 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

دۆزەرەوەی ڤاکسینەکەی کۆرۆنا رایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا حکومەتی ئەڵمانیا رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی دەرنەبڕیوە، ئەوا ناتوانێت ڤاکسینەکە وەربگرێت، لە کەتێکدا هەندێک وڵاتی دیکە دەست بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە دەکەن.
ئوگور شاهین پرۆفیسۆر و بەڕێوەبەری گشتی تاقیگەی کۆمپانیای بایۆنتیکی ئەڵمانی بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی، کە پەرەیان بە جۆرێکی ڤاکسینی کۆرۆنا داوە رایگەیاند، ئەو ناتوانێت خۆی بکوتێت بە ڤاکسینەکە چونکە تەنیا شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆمپانیاکەیان دەربڕیوە و ئەویش دانیشتووی وڵاتی ئەمانیایە و تا ئێستا وڵاتەکەی رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینەکە دەرنەبڕیوە.
لەو بارەیەوە شاهین رایگەیاندووە، کە حەز دەکات ڤاکسینەکەی بەکاربهێنێت، بەڵام لە ئێستادا رێگەپێدراو نییە، کە خۆی "بەتەنیا و سەربەخۆ" بەکاریبهێنێت تاوەکو ئەوکاتەی ئەڵمانیا رێگەی دەدات.
باسی لەوەشكردووە، گەشبینە بەوەی ئەڵمانیا و بریکاری دەرمانی ئەوروپی ڤاکسینەکە پەسەند بکەن و خۆی و خێزانەکەی بەمزووانە ڤاکسینەکە وەربگرن.

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations