هەواڵ- تەندروستی

دووجار سوڕی مانگانە لەیەک مانگدا‌‌

12/12/2020

6085 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس

تا ئێستا ڕوویداوە دوو جار لە مانگێکداسووڕی مانگانەتان بۆ بێت ‌‌؟ پزیشکێک ئاشکرایدەکات، هۆی ئەمە دەتوانێت تێکچونی هۆرمۆنات و کێشەکانی هۆرمۆنی غودە ‌(ڕژێنی دەرەقی‌‌)بێت.

دکتۆر مەعصومە مەحمود محەمەد پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی و چاندنی مناڵی بلوری لەو بارەیەوە دەڵێت:" ئەگەر تێکچوونی سووڕی مانگانە‌‌ لەسەر تێکچوونی سادەی ئەم هۆڕمۆنانە وەستابێت چارەسەریان زۆربەی کات ئاسان دەبێت. له هوكاره كاني ديكه ى ئه م كيشه يه دەتوانین ئاماژە بە هەندێ هۆکاری وەک دابەزینی خێرای کێش ، دەست پێکردنی تەمەنی نائومێدی ، سترێس و نیگەرانی ده روونيش بدەین، سووڕی مانگانە دووجار لە مانگێکدا دەتوانێت لە هەندێ خانمی دیکەش کە هەندێ ڕێگای دژە سکپڕبوون ( منع)وەک حەبی منع بەکاردەهێنن لەسێ مانگی یەکەمی بەکارهێناندا ڕووبدات".
ئاماژە بەوەشدەکات، هەندێکات خوێنبەربوونێکی کەم و پەڵە ئاسا لە نێوان دوو سووڕی مانگانەدا نیشاندەری ئەوەبێت کە جەستەی ئافرەت لە قۆناغی هێلکەدانانە و ئامادەی تەواوی بۆ سک پڕبوون هەیە.
دەربارەی هۆکارەکانی دیکە ئەو پزیشکە ڕایگەیاندوە، دووسووڕی مانگانە لە یەک مانگ دا لە ٤٠٪ خانماندا بۆ یەک جاریش بێت لە تەمەندا ڕوودەدات لە ١٠٪ ئەو خانمانەدا پەیوەندی هەیە بە حەبی مەنعەوە ، هەروەها ئەگەر خوێن بینین لە نێوان دوو سووڕی مانگانەدا هاوکات بێت ڵەگەڵ ئازارێکی زۆردا ،لەوە دەچێت نیشانەی هەندێ حاڵەتی وەکو حەمل لە دەرەوەی ڕەحم بێت ،له م کاتەدا ئەگەر ڕێگاکانی دژەسکپڕبوون بەکار نەهاتبئت، واته ئه كه ر كوماني دووكيان بوون بكرئ، باشتر وايه زووتر سەردانی پزیشکی ئافرەتانی خۆتان بکەن ،چونکە حەملی دەرەوەی ڕەحم یەکێکە لە بارودۆخە مەترسی دارەکان.

وتوشیەتی :" ئەگەر تەنها لە یەک مانگدا دووجار سووڕی مانگانەت بۆ هات و مانگەکانی تر ئاسايی بوویت پێویست بە نیگەرانی ناکات چونکە زۆربەی کات بەهۆی تێکچونی کوورته خایەنی هۆڕمۆنەکانەوەیە بەڵام ئەگەر بەردەوام سووڕەکەت له مانكيكدا دوو جار دووباره بيته وه، ئەوە پێوویست بە سەردانی پزیشک و چارەسەری کێشەکەت هەیە".

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations