هەواڵ- هەمەڕەنگ
ناسڕی ڕەزازی: کورد ئێرانییە
کۆباس-
هونەرمەندی ناسراوی کورد، ناسڕی ڕەزازی ڕایگەیاند کورد ئێرانییە و لەگەڵ فارس هاوڕیشیە.
لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەریتانی بەشی فارسی هونەرمەند ناسڕی ڕەزازی کوردی وەک ئێرانی ناوبرد و پێی وایە دەبوایە کورد پەیوەست بکرایە بە ئێرانەوە.
ئەو هونەرمەندە کوردە دەڵێت "من گەلییم لە ڕۆشنبیران و شاعیر و هونەرمەندانی ئێرانی هەیە و تەنانەت لە دەولەتی ئێرانیش گلەییم هەیە. دەبوایە کوردەکانی هەر سێ پارچەی تری عێراق و تورکیا و سوریایان بە ئێرانەوە پەیوەست کردبا. چونکە کورد نە عەرەبە نە تورکە و نە فارسە، بەلکو ئێرانییە چونکە لەگەل فارس هاوڕیشەیە. "