هەواڵ- هەمەڕەنگ

شڤانى نێت تیڤى کوژراوە؟

15/11/2020

24254 جار خوێندراوەتەوە


کۆباس_

دەنگۆی کوشتنی پێشکەشکارى کەناڵى نێت تیڤى شڤان حەکیم ئاغا بڵاودەبێتەوە و خۆى رەتیدەکاتەوە.


پێشکەشکارى کەناڵى نێت تیڤى شڤان حەکیم ئاغا، لە ستۆری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکەی بڵاوکردەوەو لەسەری نووسیویەتی" لەپێناو لایکێک یان کۆمێنتێک سەدان جار ئەکتوژن، ئەبێ ماڵ و عەرزەى کێمان داگیر کردبێ؟

پەیامەکەى شڤان، وەڵامێکە بۆ ئەو دەنگۆیانەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە ئەو پێشکەشکارە کوژراوە.

شڤان حەکیم ئاغا یەکێکە لە پێشکەشکارە دیارەکانی کەناڵی نێت تی ڤی و لەماوەى رابردودا بەهۆى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەکى زۆرترین قسەى لەسەر کرا.

 

KOBAS.KRD | Development by TeraTarget for Digital Intelligence and IT Innovations